06 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2019
كرنۆبیۆ - AA
جێگری سه‌ركۆماری توركیا، فوئاد ئۆكتای سه‌باره‌ت به لێدوانی سه‌ركۆماری وڵاته‌كه‌ی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كه گوتبووی 'ده‌روازه‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه' رایگه‌یاند: "ئه‌وه هه‌ڕه‌شه و ترساندن نییه. به‌ڵكو راستییه".
له میانی به‌شدارییكردنی له ٤٥هه‌مین كۆڕبه‌ندی ئهمبرۆسیتی كه له شاری كرنۆبیۆ-ی ئیتاڵیا سازكرا و، ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌رپرسانی سیاسیی، كار و كه‌رته‌كانی ئابووریی، دارایی و وزه به‌شداریان كردبوو، فوئاد ئۆكتای لێدوانی دایه رۆژنامه‌نووسانی تورك.
له‌باره‌ی پرسی كۆچبه‌ران ئۆكتای رایگه‌یاند: "توركیا پاسه‌وانی هیچ وڵاتێك نییه. كۆگای كۆچبه‌ری ئه‌وان نییه. ئه‌و وڵاته‌ش نییه باجی ئه‌و قه‌یرانانه بدات كه ئه‌وان خوڵقاندوویانه".
گوتیشی: "مشورنهخۆری و بۆچوونی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر شه‌پۆلێكی نوێی كۆچ ده‌ستپێبكات ئه‌وا توركیا شان ده‌داته به‌ری، به دڵنیاییه‌وه ئاسووده‌ییه‌ك و بۆچوونێكی هه‌ڵه‌یه".
سه‌باره‌ت به پێشنیاری پوتین له‌باره‌ی G7، ئۆكتای رایگه‌یاند: "توركیا له‌رووی خۆرهه‌ڵات-خۆرئاوا یان بلۆكی جیاواز، ته‌ماشای رووداوه‌كه ناكات، به‌ڵكو له رووی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیه‌وه ته‌ماشای ده‌كات".