Metin Mutanoğlu
29 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 30 ئاب 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری سه‌ركۆماری توركیا، فوئاد ئۆكتای رایگەیاند: "هه‌رچییه‌ك رووش بدات توركیا مافه‌كانی خۆی له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا ده‌پارێزێت.
جێگری سه‌ركۆماری توركیا، فوئاد ئۆكتای سه‌باره‌ت به پێشهاته ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به تایبه‌ت رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و سیاسه‌تی ده‌ره‌كی توركیا وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ئاژانسی ئانادۆڵوی دایه‌وه.
جێگری سه‌ركۆماری توركیا، فوئاد ئۆكتای به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی ره‌چاوكردنی مافه‌كان له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌كه‌ن، گوتی: "له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا با كه‌س چاوه‌ڕێی ئه‌وه له توركیا نه‌كات، پاشگه‌ز ببێته‌وه. بە ئەورووپا دەڵێین، تورکیا لە مافەکانی لە هەریەک لە دەریای ناوەڕاست و ئیجە خۆش نابێ. بە داخەوە ئەورووپا لە پرسی مافەکانمان نەک لە پاڵمان نییە، بەڵکو هەڵوێستیشی نییە".
ئۆكتای جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌رچییه‌ك رووش بدات توركیا مافه‌كانی خۆی له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا ده‌پارێزێت و گوتی: "(هه‌روه‌ها توركیا) مافه‌كانی توركه‌كانی قوبرسیش له قوبرس و ناوچه ئاوییه‌كانی قوبرس ده‌پارێزێت. به هه‌مان شێوه توركیا له هه‌ر مه‌تر چوارگۆشه‌یه‌كی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا و له هه‌ر مه‌تر سێجایهكی ئاوه‌كه‌یدا مافه‌كانی خۆی ده‌پارێزێت".
جێگری سه‌ركۆماری توركیا، فوئاد ئۆكتای: "(داواكاری بۆ كردنه ١٢ میلی ناوچه ئاوییه‌كانی یۆنان)مان لێ چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن؟ ئه‌مه ئه‌گه‌ر نه‌بێته هۆی جه‌نگ، ئه‌ی ده‌بێته هۆی چی؟".
له‌باره‌ی نه‌خشه‌ی سێڤیللا كه له‌لایه‌ن یۆنانه‌وه كێشراوه، ئۆكتای گوتی: "ئێمه نه‌و نه‌خشه و ئه‌وانه‌ی ئه‌م جۆره نه‌خشه‌یه‌شیان به مێشكدا هاتووه، ده‌دڕێنین و فڕێ ده‌ده‌ین. ئه‌گه‌ر پێویستیش بكات به‌سه‌ری ده‌كه‌وین و پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بین. ئێستا كه سه‌یر ده‌كه‌ی ئه‌و نه‌خشه‌ی (كه له رێككه‌وتننامه‌ی سێڤر)دا كێشراوه كه دڕاندوومانه، هه‌وڵ دراوه له ده‌ریادا پێگه بۆ ئێمه بكێشرێت و یه‌كێتیی ئه‌ورووپاش بووه‌ته ئامرازی ئه‌مه. بۆیه یۆنان و به‌شی یۆنانی قوبرس بۆ ئه‌مه به‌كار هێندراون".
ناوبراو تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان له روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیانه‌وه بۆ رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌ڕوانن و گوتی: "ئێمه له‌وێ ناوچه‌ی ئاوی و ناوچه‌ی قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌ریایمان هه‌یه و ئێستا له‌وێ له‌گه‌ڵ لیبیا رێككه‌وتننامه‌ی واژووكراومان هه‌یه له‌سه‌ر ناوچه‌ی ئابووری ده‌وردراو. گەلەکەمان جگە لە سەربەخۆیی و ئازادی گوێی لە هیچ شتێک راناگرێت و بەهاکەشی هەرچییەک بێت بۆمان گرنگ نییە. ئێمه له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌توانین چالاكییه ئابوورییه‌كانی خۆمان له ناوچه‌ی قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌ریایی خۆماندا ئه‌نجام بده‌ین. ئه‌گه‌ر وڵاتێكی دیكه‌ی وه‌ك به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا، ئیتاڵیا، ئه‌مریكا، رووسیا، چین یان وڵاتێكی دیكه له ناوچه‌ی قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌ریایی خۆی چالاكییه‌كانی ئه‌نجام بدات كه‌س ده‌نگی لێوه نایه، به‌ڵام كاتێك توركیا له ناوچه‌ی قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌ریایی خۆی و به كه‌شتی خۆی به‌دوای سه‌رچاوه‌ی وزه‌دا ده‌گه‌ڕێت دنیایان لێ دێته‌وه یه‌ك. بانێكه و دوو هه‌وایه".