Alper Atalay,Muhammet Ali Kemal
01 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە مەبەستی بەشدارییکردن لە دەستپێکی ساڵی نوێی یاسادانان، گەیشتە باڵەخانەی پەرلەمان.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە رێورەسمێکی سەربازییدا لە لایەن جێگری سەرۆکی پەرلەمان، جەلال ئادان-ەوە پێشوازیی لێکرا.
دوای سڵاوکردن لە سەربازانی رێورەسمە سەربازییەکە، ئەردۆغان بەرەو هۆڵی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان بەڕێکەوت.
لە هۆڵی شەرەف بازرگانێکی سووریی، عەبایەکی دەستچنی ئاوریشمی وەک دیاریی دایە ئەردۆغان.
بڕیار وایە ئەردۆغان گوتاری دەستپێکی کردنەوەی ساڵی دووەمی یاسادانانی خولی ٢٧ەمی پەرلەمان پێشکەش بکات.