Ferdi Türkten
01 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری سه‌ركۆماری توركیا، فوئاد ئۆكتای، بڵاویكرده‌وه كه له رێگه‌ی چالاكی سیستمی حكوومه‌تی سه‌رۆكایه‌تی كۆماره‌وه به ته‌واوی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر هێرشه ئابوورییه‌كان به‌ده‌ستهاتووه.
ئۆکتای له میانی به‌شداری كردنی له به‌رنامه‌ی مێزی سه‌رنووسه‌رانی ئاژانسی ئانادۆڵو، باسی له بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤ كرد و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
ئۆكتای ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه ئه‌مساڵ ساڵیادی ١٠٠هه‌مین ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ئاژانسی ئانادۆڵووه كه له ساڵی ١٩٢٠ دامه‌زراوه و، رایگه‌یاند: ''سه‌ركێشیه‌كی ١٠٠ ساڵی له ١٩٢٠ه‌وه بۆ ٢٠٢٠. له ١٠٠ ساڵدا له زۆر شت‌دا سه‌ركه‌وتنمان به‌ده‌ستهێنا''.
به بۆنه‌ی ١٠٠ هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی ئاژانسی ئانادۆڵووه‌وه، ئۆكتای پیرۆزبایی له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسه‌كه، شه‌نۆڵ كازانچی و هه‌موو كارمه‌ندانی ئاژانسه‌كه كرد.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له باره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ رووداوه‌كانی ساڵی ٢٠١٩، ئۆكتای باسی له‌وه كرد كاتێک ته‌ماشای ئه‌و گه‌مانه ده‌كه‌یت كه له‌سه‌ر توركیا كران له ناوچه‌كه‌دا كه زۆر كێشمه‌كێشمی تێدا گوزه‌را، وڵاتەکەمان به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز ئه‌و گه‌مانه‌ی تێپه‌ڕاندووه.
ئۆكتای ئه‌و قۆناغه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه به قۆناغی ١٥ی تهمووز ده‌ستیپێكرد و، پاشانیش له ئابی ٢٠١٨ به هێرشی ئابووریی درێژه‌ی كێشا، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه هه‌وڵدرا توركیا به هێرشی تیرۆریستیی و هێرشی ئابووریی تهنگهتاوبكرێت.
فوئاد ئۆكتای باسی له كێشه‌ی په‌نابه‌ران و ده‌نگۆی سزاكان كرد و، رایگه‌یاند: ''بیر له كۆتایی ٢٠١٩ بكه‌نه‌وه.. توركیا ته‌واوی ئه‌و سیناریۆیانه‌ی شكستپێهێنا كه ده‌یانگوت 'وا ده‌بێت، ئاوا ده‌بێت'، به‌و شێوه‌یه‌ش ٢٠١٩ی تێپه‌ڕاند و پێینایه ٢٠٢٠ه‌وه.
گوتیشی: '' له رێگه‌ی چالاكی سیستمی حكوومه‌تی سه‌رۆكایه‌تی كۆماره‌وه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر هێرشه ئابوورییه‌كان به‌ده‌ستهات، رێژه‌ی هه‌ڵاوسان و سوود كه فڕین به ته‌واوی هاته‌خواره‌وه و ئیدی باس له تاك خانه‌یی ده‌كرێت له رێژه‌ی هه‌ڵاوساندا''.
هه‌روه‌ها ئۆكتای باسی له پێشهاته سیاسییه‌كان كرد و، ئاماژه‌ی به ناسه‌قامگیری له سووریا و عێراق كرد و، رێككه‌وتنه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌ی له‌گه‌ڵ رووسیا و ئه‌مریكا وه‌بیرهێنایه‌وه و، رایگه‌یاند: ''له‌وێش توركیا پیلانێكی زۆر جیاواز كه له دژی خۆی داڕ‌ێژرابوو له‌ناوبرد''.
جێگری سه‌ركۆماری توركیا، باسی له‌وه كرد توركیایهک به‌دیده‌كرێت كه له پاڵ گرنگییدان به رووداوه‌كانی سووریا و شوێنه‌كانی دیكه‌ی جیهان له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست قۆناغ به قۆناغ باوه‌شی به‌و ده‌وره‌دا كردووه.
فوئاد ئۆکتای گوتیشی: ''ئێمه ئه‌وه‌مان به‌دیكرد، به‌پێی ئه‌وه‌یش رێوشوێنه‌كانمان ده‌گرته‌به‌ر. به‌و رێككه‌وتنه‌ی هاریكاری ئابووریی كه له‌گه‌ڵ لیبیا كرا لێره‌ش پیلانهكهمان شكستپێهێنا. به‌وانه‌ی ده‌پرسن چ كارتان هه‌یه له لیبیا؟ چ كارتان هه‌یه له قوبرس ده‌ڵێم گه‌مه‌یه‌ك هه‌یه دژ به ئێمه ده‌كرێت، بۆ شكستپێهێنانی ئه‌وانه له‌وێین. بۆ تێكدانی ئه‌و یاریانه له‌وێین. به‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ لیبیا كردمان ئه‌و یاریه‌مان تێكدا كه ده‌یانویست له سنووره ئاوییهكانماندا به‌ندمان بكه‌ن، نه‌ك له سنووره ئاویهكانیشدا به‌ڵكو له وشكانیدا به‌ندمان بكه‌ن. نه‌خشه‌یه‌ك هه‌یه كه له‌م دواییانه‌دا یۆنان خستیه به‌ر باس. واده‌زانن توركیا ته‌نیا ئاگای له ناوخۆیه‌تی، توركیا وڵاتێكه نه‌ك هه‌ر له ناوخۆ به‌ڵكو هه‌م له ناوخۆ هه‌میش له ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ دراوسێكانیدا سات به سات چاودێری پێشهاته‌كان ده‌كات. له‌به‌رئه‌وه زۆر به وردیی چاودێری پێشهاتهكانمان كرد و ده‌كه‌ین. ئه‌وه‌شمان خسته‌ڕوو كه رێگه به‌وه ناده‌ین. هه‌روه‌ها باسمان له‌وه كرد كه ده‌ره‌نجام هه‌رچیه‌ک بێت با ببێت. مه‌ترسی هه‌بێت رێوشوێن ده‌گرینه‌به‌ر و چ پێویست بێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ین''.