01 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2020
ئەنقەرە - AA
وهزیری ژینگه و شارسازیی تورکیا مورات كوروم و وهزیری وزه و سهرچاوه سروشتییهكانی توركیا، فاتیح دۆنمهز، كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانييان سەبارەت بەو ١٣ وێستگەى وزەى گەرمييەى كە بەگوێرەى وەبەرهێنانەكانى ژينگە تاكو رێككەوتى ٣١ى كانوونى يەكەمى ٢٠١٩ تەواو بكرايە سازكرد.
وهزیری ژینگه و شارسازیی تورکیا مورات كوروم رايگەياند، بەگوێرەى ياساى ژينگە، بڕيارى داخستنى پێنج وێستگەى وزەى گەرمى بە تەواوى دا، هاوکات بڕیاری داخستنی بەشێک لە وێستگەیەکی دیکەی داوە.
مورات كوروم رايگەياند، بە درێژايى زستان رێگەيان بە كاركردنى چوار يەكەى وێستگەى گەرميى سۆما داوە.
وهزیری ژینگه و شارسازیی تورکیا گوتيشى، لەو حەوت وێستگەيەى كە وردبينیان بۆ كراوە، چواريان مۆڵەتى كاركردنيان هەبووە و سێ دانەشيان مۆڵەتى تايبەت بە ژينگەيان پێدراوە.
لە لای خۆیەوە، وهزیری وزه و سهرچاوه سروشتییهكانی توركیا، فاتیح دۆنمهز لەبارەی داخستنی ئەو وێستگانەوە گوتى: "رێژەى تواناى بەرهەمهێنانى ئەو وێستگانەى كە داخراون لە كاتژمێرێكدا، هەزارو ٨٨٣ كێگاواتە. ئەو توانايەمان هەيە كە قەرەبووى ئەوەمان بۆ بكاتەوە".