Yılmaz Kazandıoğlu
04 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2018
هەکاری- AA
ئەو پزیشکانەی لە هەکاری کاردەکەن، چوونە گوندەکانی سنووری قەزای شەمزینان سەربە پارێزگای هەکاری لەسەر سنووری عێراق و پشکنینی تەندروستییان بۆ دانیشتوانی گوندەکان ئەنجامدا.
بە هۆی ئۆپەراسیۆنە سەرکەوتووەکانی هێزە ئەمنییەکانەوە خۆشگوزەرانی باڵی بەسەر ناوچەکەدا کێشاوە و لەو چوارچێوەیەشدا بەرەوپێشچوونی بەرچاو لە بواری تەندروستییدا بەدیهاتووە.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی پارێزگای هەکاری دەستی بە پشکنینی تەندروستیی کردووە بۆ هاووڵاتییانی گوندەکانی سنوورەکە لە رێگەی تیمێکەوە کە پزیشکە پسپۆرەکان یاوەرییان دەکەن.
تیمێک لە پزیشکانی نەخۆشخانەی گشتیی چوكورجا کە پێکهاتوون لە هەریەک لە پزیشکەکانی هەناویی، گشتیی و ژنان و منداڵبوون سەردانی گوندی ئاکتوتون سەربە شارۆچکەی شەمزینان لەسەر سنووری عێراق کرد بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی تەندروستی بۆ دانیشتوانی گوندەکە.
لە گوندەکە نەخۆشەکان لەنێو ئۆتۆمبیلە تایبەتەکانی تەندروستییدا پشکنینیان بۆ ئەنجامدەدرێت و ئەوانەشیان کە ناتوانن بگەنە لای ئۆتۆمبیلەکە، پزیشکەکان لە ماڵەوە سەردانیان دەکەن.
لەدوای گوندی ئاکتوتون، تیمەکە بۆ هەمان مەبەست سەردانی گوندی کۆنوریان کرد.
لە هەردوو گوندەکە پزیشکان لە نزیکەوە بایەخیان بە نەخۆشەکان دا و گوێیان بۆ کێشە تەندروستییەکانیان گرت.