Muhyeddin Beyca,Ahmet Işık
04 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2018
باتمان - AA
لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێک کە لە لایەن تیرۆریستانی پەکەکەوه چێندرابوو له گونده‌واری شارۆچكه‌ی گه‌رجوش سەربە پارێزگای باتمان، حه‌وت سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستدا و دووی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه وه‌رگیراوه، ده‌ورووبه‌ری كاتژمێر 06:00 له گونده‌واری شارۆچكه‌ی گه‌رجوش له میانی تیپه‌ڕبوونی زرێپۆشی جۆری كۆبرای گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازییدا بۆمبێكی ده‌ستكرد كه پێشتر له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه چێندرابوو ته‌قیوه‌ته‌وه.
له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا چوار سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستدا و پێنجی دیكه‌ش برینداربوون.
دوای گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازه برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی باتمان، سیانی دیكه له برینداران سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵێكی پزیشكی گیانیان له‌ده‌ستدا.
چاره‌سه‌ركردنی دوو سه‌ربازه برینداره‌كه‌ی دیكه درێژه‌ی هه‌یه.
ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی به پاڵپشتی هێزی ئاسمانیی له ناوچه‌كه ده‌ستیپێكردووه بۆ ده‌ستگیركردنی تیرۆریستانی په‌كه‌كه درێژه‌ی هه‌یه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ئاماژه به‌وه كرا كه ئه‌و بۆمبه‌ی له هێرشه‌كه‌دا به‌كارهێندراوه ماوه‌یه‌كی زۆر له‌وه پێش چێندراوه و له كاتی پشكنینن و قیرتاوكردنی رێگاكهشدا له لایه‌ن ئامێری دۆزینه‌وه‌وه به‌دینه‌كراوه.