Orhan Onur Gemici
13 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2018
ئەنقەرە - AA
هەریەک لە ملازمی یەک، بەگوم چارداک و ملازم دامڵا ئاکپنار لەنێو هێزەکانی جەندرمەدا، هەوڵەکانیان بۆ پێگەیاندنی ئەو ژنە ئەفسەر و سەربازانە دەدەن کە پەیوەندیی بەڕیزەکانی جەندرمەوە دەکەن.
لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو بەبۆنەی ١٧٩یەمین ساڵیادی دامەزراندنی هێزەکانی جەندرمەوە، ملازمی یەکی جەندرمە، بەگوم چارداک ئاماژەی بەوەکرد ماوەی چوار ساڵە لەڕیزەکانی جەندرمەدا کاردەکات و لەچوارچێوەی ئەکادیمیای جەندرمە و ئاسایشی کەناراوەکاندا وەک فەرماندە ئەرکەکەی بەجێدەگەیەنێت.
چارداک باسی لەوەکرد باوکیشی جەندرمە بووە و هەربۆیەش منداڵیی لەنێو پێکهاتەی جەندرمەدا بەسەربردووە و دواتر شوێن پێی باوکی هەڵگرتووەتەوە و ئەم پیشەیەی هەڵبژاردووە.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.