Gökhan Düzyol
13 ئادار 2025•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2025
ئیزمیر - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ سەر ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش کە لە چوار پارێزگای تورکیا بەڕێوەچوو و ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکە ئیزمیر بوو، چوار گومانلێکراو دەستگیرکران.
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا کە لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماری ئیزمیرەوە بەڕێوەچوو، فەرمانی دەستگیرکردن بەسەر پێنج کەس دەرکرا کە دەرکەوت گواستنەوەی گوماناوەی لە هەژمارە بانکیەکانیاندا هەیە.
تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە فەرماندەیی جەندرمەی پارێزگا، ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتیان لە ئیزمیر، ئەنتاڵیا، سێواس و شڕناخ ئەنجامدا و، چوار گومانلێکراویان دەستگیرکرد.
هاوکات ئۆپەراسیۆنەکە بۆ دەستگیرکردنی گومانلێکراوەکەی دیکە درێژەی هەیە.