Ekrem Payan,Rewa Mahmut Hasan
27 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2017
شرنەخ - AA
لە ناحیەی کومچات سەر بە پارێزگای شرنەخ، بۆمبێکی دەستکرد لەسەر رێگای سەرەکی کە لە لایەن تیرۆریستانی پەکەکەوە چێنرابوو، پووچەڵکرایەوە.
بە پێی زانیارییەکان چەکدارانی پەکەکە لەسەر رێگایەکی سەرەکی لە ناوچەی کۆجاغلی ناحیەی کومچات، بۆمبێکی دەستکردیان چاندووە و تیمەکان گەیشتوونەتە شوێنەکە.
بۆمبەکە بریتی بووە لە بتڵێکی غازی ماڵان و ٧٠ کیلۆگرام تی ئێن تی تێدابووە کە لە دوورەوە دەتوانرا بە کۆنترۆڵ بتەقێنرێتەوە.
بۆمبە دەستکردەکە لە لایەن تیمەکانی فەرماندەیی جەندرمەوە تەقێنرایەوە و لەناوبرا.