Durmuş Genç
02 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 02 حوزەیران 2023
موغڵا - AA
لە شارۆچکەی میلاس سەربە پارێزگای موغڵا باشووری خۆرئاوای توركیا، ٨٨ کۆچبەر کە دەیانویست بە رێگەی نایاسایی بچنە دەرەوەی وڵاتەکە، دەستگیرکران.
تیمەکانی فەرماندەیی جەندرمەی شارۆچکەکە لەکاتی دەورییەیەکی ئاساییاندا لە گەڕەکی کیکشڵاجیک، هەبوونی ژمارەیەکی زۆری کۆچبەریان لە ناوچەکە دەستنیشان کرد.
ئەو ٨٨ کۆچبەرە نایاساییەی کە لە ئەنجامی کارەکاندا دەستگیرکران، گواسترانەوە بۆ فەرماندیی جەندرمەی شارۆچکەکە.
دوای تەواوکردنی رێکارەکان، کۆچبەرەکان رادەستی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانگەی کۆچ له پارێزگاکە کران.
هاوکات دوای گهیشتنی دەنگۆی هەوڵدان بۆ بردنی کۆچبەری نایاسایی به پارە بۆ دەرەوەی وڵات، گومانلێکراوێک دەستگیرکرا.