Muhammet Ali Kemal
25 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 25 تشرینی دووەم 2017
باڵکئەسیر- AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "لووتكه‌ی سۆچی، به‌رهه‌مێكی ئه‌و هه‌وڵانه‌یه كه ده‌درێت بۆ به‌رگرتن له تراژیدیای مرۆیی له سووریا و بنیاتنانی داهاتووی ناوچه‌كه لەسەر بنەمای دادپه‌روه‌رانه‌ترین هه‌لومه‌رج کە رێگەی تێدەچێت".
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی رێورەسمی دەرچوونی ١٥١٨ ئەفسەردا لە زانکۆی بەرگریی نیشتمانیی باڵکئەسیر، گوتارێکی پێشکەشکرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی لووتکەی سۆچی گوتی: "لووتكه‌ی سۆچی، به‌رهه‌مێكی ئه‌و هه‌وڵانه‌یه كه ده‌درێت بۆ به‌رگرتن له تراژیدیای مرۆیی له سووریا و بنیاتنانی داهاتووی ناوچه‌كه لەسەر بنەمای دادپه‌روه‌رانه‌ترین هه‌لومه‌رج کە رێگەی تێدەچێت".
ئه‌ردۆغان، ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه رێكخراوی تیرۆریستیی داعش دوێنێ له كاتی نوێژی هه‌ینیدا له میسر كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجامداوه و گوتی: "چۆن به‌وانه ده‌ڵێین موسڵمان. ئه‌وانه پیاوكوژن، ئه‌وانه دوور و نزیك په‌یوه‌ندییان به ئیسلامه‌وه نییه".
گوتیشی: ''تورکیا هاوخەمی گەلی میسری برایە و پشتیوانییەتی'' و رایگەیاند: "ئه‌و هێرشه قێزه‌ونه‌ی برایانمانی كرده ئامانج كه په‌رستشه‌كانی هه‌ینی موباره‌كیان به‌جێده‌گه‌یاند، جارێكی دیكه نامرۆڤایه‌تی و نا ئیسلامی تیرۆری داعشی ده‌رخست".
سەرکۆماری تورکیا دواتر گوتی: "بەمەبەستی وەستاندنی وێرانکاری شارە دێرینەکانی شارستانیەتییەکەمان و خاپوورکردنی لەرێگەی رێکخراوێکی تیرۆریستیی و بە بەهانەی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە و رێگرییکردن لە بەلێشاو رژانی خوێنی موسڵمان، هەرچییەکمان لەدەست بێت ئەنجامیبدەین و ئەرکی سەرشانمانە".
ئەردۆغان گوتیشی: ''لەوانەیە کەسانێک هەبن چاوەڕێی ئەوە بن ئێمە بکشێینە دواوە و بەبەرچاومانەوە بە درێژایی ٩١١ کیلۆمەتری سنووری سووریا و ٣٥٠ کیلۆمەتری عێراق، رێڕەوێك دروست بکرێت. ئەوەی کە ئەوان چی‌یان دەوێت نا، بەڵکو ئەوەی کە نیشتمان و گەلی ئێمە چی دەوێت گرنگە''.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتیشی: "ده‌زانین ئه‌و هێرشه فره ئاراستانه‌ی رووبه‌ڕوومان بووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه نییه ئێمه بخه‌نه پێکهاتەی یه‌ده‌كی یارییه‌كه‌وه، به‌ڵكو ههڵمهتیكه بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی بمانخه‌نه دەره‌وه‌ی گۆڕه‌پانه‌كه. با هه‌بن، با ئه‌وان حساباتی خۆیان بكه‌ن. ئێمه پێداگرین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له پێناو خۆمان و برایانماندا به متمانه‌مان به وڵاته‌كه‌مان، به پشتیوانی گه‌له‌كه‌مان، به هێزی سوپاكه‌مان ئه‌و یارییه به خێردارترین ده‌ره‌نجام بگه‌یه‌نین".
ئەردۆغان رایگەیاند: "هەر هێرشێک بۆ سەر یەکێتیی، پێکەوەیی و برایەتیی لە تورکیا، هەر گوتەیەک بۆ تێکدانی ئەو کەشە، لە ناوەوەی وڵاتەوە بێت یاخود لەدەرەوە، هەر هەنگاوێکی لەو شێوەیە، بە ئامانجگرتن و لێدانە لەناخی ئێمە. بە بڕوای ئێمە جیاوازی نییە لەنێوان ئەوەی کە بۆمبێکی ئەتۆمیت ئاراستەی وڵاتەکەمان کردبێت، یاخود ئاگری ئاژاوەیەکت تاودابێت کە ئامانج لێی یەکێتیی و پێکەوەیی گەلە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "با هیچ کەس بیر لە ئۆپەراسیۆن لەسەر خاکی ئەم نیشتمانە نەکاتەوە، تەنانەت بە مێشکیشیدا تێنەپەڕێت. ئەو کاتە ئێمە لە تەندورەک دەبینە F16 و لە جودی دەبینە F16 و لەبەستلەر دەرەلەر دەبینە F16 و لەرێگەی بۆمبەوە بەسەریاندا دادەبارین".