Etem Geylan,Hemın Othman Mohammed
25 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و زانیاریه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی توركیاوه ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، له‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌دا یڵدرم دووباره پرسه و سه‌ره‌خۆشی بۆ گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و كه‌سانه راگه‌یاندووه كه له كاره‌ساتی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی رۆژی 12ی تشرینی دووه‌م و، هێرشه تیرۆریستیه‌كانی كه‌ركووك و دوزخورماتو گیانیان لەدەستدا.
له‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌دا یڵدرم خۆشحاڵی نیشاندراوه له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سه‌باره‌ت به ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
هاوكات له په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر هاریكاری نزیك كراوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و، هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی دیالۆگ و دیداره‌كان له ئاستێكی باڵادا و به‌شێوه‌یه‌كی چڕ.
لای خۆیه‌وه، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق عه‌بادی، سوپاسی توركیای كرد كه هه‌میشه پشتیوانی له یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق ده‌كات و، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو ولات كردووه بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌كه.