Ramal Abdullah Mahmood
25 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2017
باڵکئەسیر - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی راوێژکاری دەستەی کارگێڕی لقی باڵکئەسیری ئاکپارتی گوتاریکی پێشکەش کرد.
سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، رایگەیاند: "ھەرگیز رێگە نادەین زمان درێژی بە خودی خۆم، بە دامەزرێنی کۆمارمان موستەفا کەمال، بە سوپا و ھەر بەھایەکی دیکەی ئەم وڵاتە بکرێت. بە تایبەتیش ھەرگیز رێگە بە یاریکردن بە شکۆی ئەم گەلە ئازیزە نادەین".
لەبارەی لووتکەی سێ قۆڵی سۆچی، ئەردۆغان، گوتی: "وەک سێ سەرکردە لە پێناو کۆتایی ھێنان بە تراژێدیای مرۆیی لە سووریا، بە راستی بڕیاری زۆر ھەستیارمان وەرگرت. ئینشاڵڵا لە ماوەیەکی نزیکدا رەنگدانەوەی ئەرێنی ئەم بڕیارانە لە گۆڕەپانەکە بەشێوەیەکی دیار دەبین. بێگومان رەنگە ١٥ رۆژ جارێک یاخود مانگی جارێک ئێمە پێکەوە کۆبینەوە. هەموو جیهان هیوا، سەقامگیری، ئاشتی و داهاتووی لە لووتکەی سۆچی بینی. برا سوورییەکانمان دوای ساڵانێک جارێکی دیکە بەهۆی لووتکەی سۆچیەوە هیوای گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان بۆ گەڕایەوە . باشە گەورە ئۆپۆزسیۆنی ئێمە چی بینی؟ کورسی بینی. ئەوەی جەهەپە لە کۆبوونەوە مێژوویەکەی لووتکەی سۆچی بینی تەنیا کورسییەکە بوو".
لەبارەی رووداوەکەی ناتۆ، ئەردۆغان رایگەیاند: "وەک لە دوایین ئابڕووچوونی ناتۆدا روویدا، مکووڕبوونی تورکیا لەسەر پاراستنی ماف و یاساکانی، ئیتر کەسانێک ناچار دەکات کە بەخۆیاندا بچنەوە".