Yıldız Aktaş
26 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند ''هەزار و ٢٣٠ تیرۆریست له ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی-دا لە چالاکی خراون".
رەجەب تەیب ئەردۆغان له میانی گه‌ڕانه‌وه‌ی له قه‌ته‌ر بۆ تورکیا له‌نێو فڕۆكه‌دا، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له باره‌ی باسكردنی ئه‌وه‌ی ''توركیا به سیاسه‌تی درۆ بهلارێدابراوه'' و ''چۆن ده‌بێت به‌ره‌نگاری ئه‌وه بكرێت''، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه راستی به درۆ له‌ناوناچێت و گوتی:
''ته‌ماشاكه‌ن ئێستا چه‌ند كاتی ماوه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤؟ ئه‌م شه‌ڕه شه‌ڕی چییه؟ ئایا شه‌ڕی كۆنگره‌یه؟ خۆ جگه له‌و به‌ڕێزه خۆی، كاندیدی دیكه بوونی نییه. كه‌واته شه‌ڕی چی ده‌كه‌ن؟ ناگونجێت له‌وه‌ش تێ بگه‌یت''.
- ''هێشتا نه‌هاتووه‌ته به‌رده‌مم''
ئه‌وه وه‌بیرهێنرایه‌وه كه وه‌زیری ده‌ره‌وه، سوله‌یمان سۆیلو رایگه‌یاندووه ''بڕیاری سه‌ندنه‌وه‌ی مافی هاووڵاتیبوون له سه‌رده‌سته‌ی فه‌تۆ، فه‌تحوڵڵا گوله‌ن واژووی ئه‌وی ماوه''، ئایا ئه‌وه له چ قۆناغێكدایه، ئه‌ردۆغان گوتی: ''هێشتا نه‌هاتووه‌ته به‌رده‌مم. راوێژ له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافی هاووڵاتیبوون خێری پێوه‌بێت ئه‌وا خێرا واژووی ده‌كه‌ین''.
- ''كاری له‌پێشینه‌مان نه‌هێشتنی ده‌ستدرێژییەکانی رێكخراوی تیرۆریستییه''
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئاماژه به‌وه ده‌كرێت توركیا به شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ ئه‌و رێككه‌وتنانه جووڵاوه‌ته‌وه كه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و رووسیا ئه‌نجامی داوه، ''سوپای توركیا به‌رپه‌رچی هێرشه‌كانی یه‌په‌گه‌ی ده‌داته‌وه. ئایا ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی له‌و خاڵه‌ی پێیگه‌یشتووه ته‌واو ده‌بێت؟ ئایا ئه‌و قۆناغه چه‌ند ده‌خایه‌نێت؟ گوتی:
''دیاریكردنی واده بۆ ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی هه‌ڵه‌یه. لێره‌دا بهرهنگارییهكهمان په‌یوه‌ست نییه به به‌روارێكی دیاریكراوه‌وه. ناكرێت له‌و جۆره ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییانه‌دا به‌روارێك دیاری بكرێت''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: ''ژماره‌ی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی تا ئه‌مڕۆ لە چالاکی خراون هەزار و ٢٣٠ه. ئێمه‌ش ١٣ مههمهتچیمان شه‌هید بووه. سوپای نیشتمانی سووریا ٢٤١ شه‌هیدی هه‌یه. ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستداوانی مه‌ده‌نی ٢٢ کەسه. پێویسته پێداگرانه درێژه به‌م به‌ره‌نگاریه بده‌ین. ئێستا كاری له‌پێشینه‌مان نه‌هێشتنی ده‌ستدرێژییەکانی رێكخراوی تیرۆریستییه. له‌ئێستادا ئه‌وه‌ی بووه‌ته مایه‌ی ناڕه‌حه‌تی كه‌مێك ئه‌مریكا و به‌گشتییش رژێم، بوونمانه له‌وێ. رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه، به‌ڵام كه‌سانێك هه‌ر به عینادی ده‌ڵێن 'كورده‌كان'. ئه‌و شێوازی هه‌ڵوێسته سووكایه‌تییه چ به توركیا چ به برایانی كوردمان له سووریا. ئێمه نایه‌ین له‌سه‌ر یه‌په‌گه/په‌یه‌ده كورده‌كان به تیرۆریست له‌قه‌ڵه‌م بده‌ین. ئه‌وه سووكایه‌تییه. تیرۆریست تیرۆریسته. به‌ره‌نگاری ئێمه له‌گه‌ڵ كورده‌كان نییه، له‌گه‌ڵ تیرۆریستانه. په‌یه‌ده/یه‌په‌گه، داعش تیرۆریستن. به‌ره‌نگاری هه‌موو ئه‌و رێكخراوانه ده‌بینه‌وه. ته‌ماشا ده‌كه‌یت تیرۆریستێك ناوی مه‌زڵوم كۆبانێ به‌كارده‌هێنێت. ئه‌و كه‌سه فه‌رهات عه‌بدی شاهین-ه، تیرۆریستێكه ناوی نهێنیی شاهین جیلۆ به‌كارده‌هێنێت. ئه‌و كرده خونڕێژیانهی ئه‌و كه‌سه به‌شداری تیایداكردووه له ئه‌ژمار نایه‌ت. ده‌ستی له خوێنی سه‌دان كه‌سدایه. به دیمه‌نه‌وه ئه‌وه‌م بۆ به‌ڕێز تره‌مپ و به‌ڕێز پوتین باس كرد''.