Sinan Uslu
26 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند "هیچ به‌ڵێنێكمان به کەس نه‌داوه لەبارەی دانه‌نان یان بەکارنه‌هێنانی سیستەمی S-400. پێویستمان به سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی هه‌بوو له‌به‌رئه‌وه کڕیمان".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو له میانی كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی ئاك پارتی له په‌رله‌مانی تورکیا، وه‌ڵامی پرساری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
تاقیكردنه‌وه‌ی سیستەمی S-400 له ئه‌نقه‌ره وه‌بیرهێنرایه‌وه و پرسیاری هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و لێكدانه‌وانه له وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو كرا كه له ئه‌مریكاوه سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته كراوه، ئه‌ویش له وه‌ڵامدا گوتی: "هیچ به‌ڵێنێكمان به کەس نه‌داوه لەبارەی دانه‌نان یان بەکارنه‌هێنانی سیستەمی S-400. پێویستمان به سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی هه‌بوو له‌به‌رئه‌وه کڕیمان".
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه ئیتاڵییه‌كان ده‌ستیانكردووه به كێشانه‌وه‌ی سیستمی SAMP-T و گوتی: ''له ٢٠١٣دا ئه‌مریكییه‌كان، هۆڵه‌ندییه‌كان و ئه‌ڵمانییه‌كان پاتریۆتهكانیان له سنووره‌كانمان كشانده‌وه. ئیسپانییه‌كان درێژیان كرده‌وه. وه‌ك سیستەمی به‌رگریی ئاسمانیی له‌ئێستادا ته‌نها یه‌ك سه‌كۆی لێیه. ئێمه له‌به‌رئه‌وه‌ی پێویستمانه بۆیه ئه‌وه‌مان كڕیوه. ئایا بۆ دانان له‌ناو پاكه‌تدا سیستەمی به‌رگریی ئاسمانیی ده‌كڕدرێت؟ به‌ڕێز سه‌ركۆمارمان به‌شێوه‌یه‌كی روون و ئاشكرا له ئه‌مریكا ئه‌وه‌ی گوت كه به‌ڵێنێكی له‌و شێوه‌یه‌مان نییه، دواتریش گوتی؛ جێگه‌ی باس نییه به‌ڵێنێكی له‌و شێوه‌یه‌مان دابێت''.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه داوایان كردووه لایه‌نی ئه‌مریكا لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنێت بۆ لێكۆڵینه‌وه له نیگه‌رانییه ته‌كنیكییه‌كان له‌باره‌ی سیستەمی S-400، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه هه‌ر له سه‌ره‌تاشه‌وه سه‌ركۆماری تورکیا باسی له‌وه كردووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه خوازیارن پسپۆڕانی ناتۆش له‌و لێكۆڵینهوهیهدابن و گوتی: ''ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا جددیه له بانگه‌شه‌كانیدا و خوازیاره به‌و شێوه‌یه له بابه‌ته‌كه نزیك بێته‌وه، ئه‌وا پێویسته بڵێ 'به‌ڵێ' بۆ گرووپی كار كه له پسپۆڕان پێكده‌هێنرێت، پێویسته ئه‌وانه هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ بكرێت. ئایا زیان ده‌گه‌یه‌نێت به سیستەمه‌كانی ناتۆ، یان نا؟ ته‌نها به‌و شێوه‌یه ده‌بێت ئه‌گینا وڵاتێك نین بڕیار بگۆڕین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وڵاتێك وا ده‌خوازێت. به‌شێوه‌یه‌كی روون ئه‌وه‌مان به خۆیان گوت. ته‌نانه‌ت له كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سیناتۆره‌كان به‌ڕێز سه‌ركۆمارمان شتێكی روونی گوت، گوتی 'رێگه ناده‌م بچنه سنووره‌كانی سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌مه‌وه'.''