Zafer Fatih Beyaz
16 شوبات 2024•نوێکردنەوە: 18 شوبات 2024
ئۆردو - AA
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: "تەنیا بەرپرسین لەو کەسانەی لەگەڵ پارتەکەمان و هاوپەیمانەکەماندان. کارمان بەوانەوە نییە کە دەڵێن من لە هەڵبژاردندا سەرکەوتن بەدەستدەهێنم، پاشان دەچمە ناو ئاک پارتیيەوە. ئێمە وەک چۆن کەوتینە ڕێ بەهەمان شێوە بەردەوامین".
لە میانی بەشداری کردنی لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەریی ئاک پارتییدا لە مەیدانی کۆماری لە قەزای ئاڵتنئۆردو لە پارێزگای ئۆردو، سەرکۆمار ئەردۆغان گوتارێکی پێشکەش کرد.
سەرکۆمار ئەردۆغان لە گوتارەکەیدا باسی لەوە کرد کە سیاسەتیش ڕەوشتی خۆی هەیە. سەرەتا دەبێت ڕاستگۆ بیت بۆ ئەو پارتەی کاندیدیت تیایدا و ڕایگەیاند: "ئەوانەی سەرقاڵی گەمەن نە خێریان بۆ پارتەکەیان هەیە نە بۆ شارەکان".
گوتیشی: "بەشێک لەو پارتانەی لە هەڵبژاردنەکاندا ڕووبەڕوومان دەبنەوە، نەک خێریان بۆ وڵات و شارەکان نییە، تەنانەت خێریان بۆ خۆیشیان نییە".
سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لەوە کرد کە هەموو ڕۆژەڤێکی وڵات ڕۆژەڤی پارتەکەیانە و ڕایگەیاند: "چارەسەرکردنی هەر کێشەیەکی گەلەکەمان بەرپرسیارێتیمانە. هەر لە بوومەلەرزەوە تا تیرۆر، ڕێگە بە بچووکترین لاوازی نادەین".
سەبارەت بە پاداشتی جەژنانە بۆ خانەنشینانی وڵاتەکەی، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "جەژنی داهاتوو بەڕێژەی سەدا ٥٠ ئەم ژمارەیە زیاد دەکەین و بەرزی دەکەینەوە بۆ سێ هەزار لیرە".