Esra Ağaçyetiştiren
17 شوبات 2024•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2024
ئەنقەرە - AA
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بە ناوی "بۆزدۆغان-٢" کە هاوکات لە ١٦ پارێزگای تورکیا بەڕێوە چوو، ١٢٠ گومانلێکراوی ڕێکخراوی تیرۆریستی جوداخوازی پەکەکە دەستگیر کران.
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزیری ناوخۆی تورکیا عەلی یەرلیکایا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوی کردووەتەوە، بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی چالاکییە تیرۆریستییەکان لە ناو ڕێکخراوی تیرۆریستی جوداخواز (پەکەکە) و هەروەها لە سووریا، ئۆپەراسیۆنێک لە ١٦ پارێزگای تورکیا دەستی پێکردووە.
ئۆپەراسیۆنەکە لە هەرکام لە پارێزگاکانی ئەنقەرە، ئایدن، بینگۆل، هەکاری، هاتای، ئیزمیر، قەرس، قەیسەری، کۆجائەلی، کۆنیا، مالاتیا، ماردین، سیرت، شانڵی ئورفا و تونجەلی بەڕێوە چووە و ١٢٠ گومانلێکراو دەستگیر کراون.
هەروەها ڕاشیگەیاندووە کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، دەست بەسەر ژمارەیەک پارچە چەک و بەڵگەنامەی نایاسایی ڕێکخراویی داگیراوە.