Selma Kasap
20 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2018
ئورفا - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "لە قەندیل ١٠ خاڵی گرنگمان کردۆتە ئامانج. ھەروەھا لە ئۆپەراسیۆنێکی تازەدا سەرلەنوێ دەستەی سەرکردەی قەندیلمان لە میانی کۆبوونەوەدا کردە ئامانج".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی"رۆژانی لەناوبردنی سەرچاوەی فیتنەی تەنیشت ئورفا نزیکە. رەنگە کەسانێک ھیوایان بە کەسانێکی دیکە بێت، بەڵام ئێمە دەمێکە لەو رێگەیەمانداوە. ئێمە دەزانین کە چارەسەری ئەو بابەتە بوونمانە لە مەیدانەکەدا. لەبەرئەوە بەڵێنتان پێدەدەین کە بەھێزی خۆمان ئاسایش و ئارامی لەودیو سنوور بەرقەرار بکەین".
سەرکۆماری تورکیا، گوتیشی: "رووداوەکەی سروج لە لایەن ھێزە ئەمنییەکانمان و داواکاری گشتییمانەوە، لێی دەکۆڵدرێتەوە. ھەموو شتێک رووندەکرێتەوە و تاوانباران لەبەردەم دادگادا سزای خۆیان وەردەگرن".
ھەورەھا سەرکۆمار ئەردۆغان دەلێت "لە ئێستادا زانکۆی حەڕان، وەقفی مەعاریفی تورکیا و دامەزراوەی خوێندنی باڵا پێکەوە لە ئەلباب (باکووری سووریا) کۆلێژی زانستە پراتیکییەکان دەکەنەوە".