Salih Bilici
20 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "له قه‌ندیل 10 خاڵی گرنگمان كردۆته ئامانج. هه‌روه‌ها له ئۆپه‌راسیۆنێكی تازه‌دا سه‌رله‌نوێ ده‌سته‌ی سه‌ركرده‌ی قه‌ندیلمان له میانی كۆبوونه‌وه‌دا كرده ئامانج".
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میتینگێكدا كه له ئورفا رێكخرابوو گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له گوتاره‌كه‌یدا گوتی: "له قه‌ندیل 10 خاڵی گرنگمان كردۆته ئامانج. هه‌روه‌ها له ئۆپه‌راسیۆنێكی تازه‌دا سه‌رله‌نوێ ده‌سته‌ی سه‌ركرده‌ی قه‌ندیلمان له میانی كۆبوونه‌وه‌دا كرده ئامانج".
سه‌ركۆماری توركیا جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر كرده‌وه و گوتی: "رۆژانی له‌ناوبردنی سه‌رچاوه‌ی فیتنه‌ی ته‌نیشت ئورفا نزیكه. ره‌نگه كه‌سانێك هیوایان به كه‌سانێكی دیكه بێت، به‌ڵام ئێمه ده‌مێكه له‌و رێگه‌یه‌مانداوه. ئێمه ده‌زانین كه چاره‌سه‌ری ئه‌و بابه‌ته بوونمانه له مه‌یدانه‌كه‌دا. له‌به‌رئه‌وه به‌ڵێنتان پێده‌ده‌ین كه به‌هێزی خۆمان ئاسایش و ئارامی له‌ودیو سنوور به‌رقه‌رار بكه‌ین. نۆرەی ئەو شوێنانەش دێت کە لە نزیک ئورفاوەن. بە پشتیوانی خوا و دواتر گەلەکەمان لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەو ناوچانەش لە تیرۆریستان پاکدەکەینەوە و رادەستی خاوەنە راستەقینەکانیان کە عەرەب، کورد و تورکمانەکانن دەکەینەوە".
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتیشی: "لە ئێستادا زانکۆی حەڕان، وەقفی مەعاریفی تورکیا و دامەزراوەی خوێندنی باڵا پێکەوە لە ئەلباب (باکووری سووریا) کۆلێژی زانستە پراتیکییەکان دەکەنەوە".
سه‌ركۆماری توركیا باسی له هێرشی سه‌ر ئاك پارتی كرد له شارۆچكه‌ی سروج سەربە پارێزگای ئورفا و گوتی: "رووداوەکەی سروج لە لایەن هێزە ئەمنییەکانمان و داواکاری گشتییمانەوە، لێی دەکۆڵدرێتەوە. هەموو شتێک رووندەکرێتەوە و تاوانباران لەبەردەم دادگادا سزای خۆیان وەردەگرن".
سه‌ركۆماری توركیا راشیگه‌یاند "ترسنۆكه‌كان ناتوانن مۆنۆمێنتی سه‌ركه‌وتن بنیاتبنێن. ئیستا ده‌ڵێم له 24ی حوزه‌یراندا پشتیوانی له‌م برایه‌تان بكه‌ن، با ئێمه به‌رده‌وامبین له نووسینه‌وه‌ی داستان".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتیشی: "ئەو پارتەی کە یاریی دەستی رێکخراوی جوداخوازە، پێشتر فەرمانەکانی لە قەندیل وەردەگرت، ئێستا ئەوێش بەسەریاندا دەڕووخێنین. دەستمان بە دابەزین بۆ ئەوێ کردووە. با بزانین رێنماییان لەسەر کام شاخەوە بۆ دێت؟".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان باسی له‌و كه‌سانه كرد كه ده‌نێردرێن بۆ ئه‌نقه‌ره به‌ناوی په‌رله‌مانتاره‌وه و گوتی: "له پشت ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت په‌رله‌مانتار كه ناردوویانن بۆ ئه‌نقه‌ره چی ده‌رده‌چێت، ئالوده‌بووانی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌رده‌چێت، هه‌موو جۆره سێبه‌رێك هه‌یه تا قاچاخچێتی چه‌ك. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هێناویانن گوایه سه‌رۆك شاره‌وانین جگه له‌وه شاره‌كانیان پڕكرد له پیسی و خۆڵوخاشاك هیچ شتێكی دیكه‌یان نه‌كرد. خوا كردی قه‌یوومی سه‌رۆك شارهوانیهكانمان هاتن و شاره‌كانمان خزمه‌تیان پێگه‌یشت".
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتیشی: "کەمال بەگ، هەستاوە دەڵێت 'من کێشەی سەرپۆشم چارەسەرکرد'. تۆ کێیت، چیت چارەسەر کرد؟ پەرلەمانتاری پارتەکەی تۆ لە ژوورەکانی قایلکردندا سەرپۆشی کچەکانی منیان لادا".