Ekip,Levent Tok,Selen Temizer
20 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 21 حوزەیران 2018
منبج/ئه‌نقه‌ره - AA
له‌چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی داماڵینی منبج له رێکخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه، سه‌ربازانی سوپای توركیا ده‌ستیانکرد به دووه‌مین گه‌ڕان و ده‌وریه له شارۆچكه‌كه‌دا.
به‌پێی ئه‌و زانیاریه‌ی ده‌ست په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، زرێپۆشه‌كانی سوپای توركیا چوونه ده‌ورووبه‌ری زێی ساجو كه به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی منبج و شارۆچكه‌ی جه‌رابلوسی ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات له یه‌كتری جیاده‌كاته‌وه.
سه‌ربازانی سوپای توركیا و ئه‌مریكا له یه‌ك كاتدا له به‌رامبه‌ر شارۆچكه‌ی دادات چالاكی ده‌وریه ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه بنكه سه‌ربازییه‌كانی لێیه.