Mazın Asad
08 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2017
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان: "ھێشتا پرۆژە یاسایەک بە مەبەستی قەدەغەکردنی بانگی بەیانیان لە مزگەوتەکان لە پەرلەمانی ئیسرائیل چاوەڕێ دەکرێت. تەنانەت ھێنانە رۆژەڤی پرسێکی وا خۆی لەخۆیدا شەرمەزارییە. ئەوانەی لە ھەر دەرفەتێکدا ئاماژە بە ئازادی ئاین و ویژدان دەکەن، لەم پرسە بێدەنگن کە ھەروەک ئەم ھەنگاوە پەسەند دەکەن. ئینشەڵڵا رێگە بە کپکردنی دەنگی بانگ لە قودس نادەین".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "ھێشتا پرۆژە یاسایەک بە مەبەستی قەدەغەکردنی بانگی بەیانیان لە مزگەوتەکان لە پەرلەمانی ئیسرائیل چاوەڕێ دەکرێت. تەنانەت ھێنانە رۆژەڤی پرسێکی وا خۆی لەخۆیدا شەرمەزارییە. ئەوانەی لە ھەر دەرفەتێکدا ئاماژە بە ئازادی ئاین و ویژدان دەکەن، لەم پرسە بێدەنگن کە ھەروەک ئەم ھەنگاوە پەسەند دەکەن. ئینشەڵڵا رێگە بە کپکردنی دەنگی بانگ لە قودس نادەین".
ئەردۆغان لە ناوەندی کۆنگرەی ھالیچ لە ئیستانبوڵ بەشداری لە کردنەوەی "کۆڕی دەزگاکانی نێودەوڵەتی قودس" کرد و تێدا گوتارێکی پێشکەش کرد.
سەرکۆماری تورکیا لە گوتارەکەیدا رایگەیاند: "قیبلەی یەکەمی ئەم ئومەتە و شاری پێغەمبەران قودس، شکۆ و ناموسی گشت موسوڵمانانە".
ئەردۆغان گوتی: "وەک بەرپرسیارێتی باوەڕ و میراتی مێژوومان، قودس و رێبازی قودس گرنگییەکی زۆری بۆ برا فەڵەستینییەکانم ھەیە بۆ خەباتی ماف و دادپەروەرییان. لە پێناو دووبارە دەستەبەرکردنی ئاشتی، ئاسوودەیی و خۆشگوزەرانی بۆ قودس، ھەوڵەکانمان دەخەینەگەڕ".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە بەشێکی قسەکانیدا گوتیشی: "ئەگەر چارەسەرێکی دادپەروەرانە بۆ پرسی فەڵەستین نەدۆزرێتەوە، ئەوا دەستەبەرکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەمان مومکین نابێت. بۆیە سەرەتا پێویستە رێز لە یاساکانی نێودەوڵەتی و ئەو بڕیارانەی لەوبارەیەوە دراوە بگیرێت. ھیچ کەسێک و ھیچ وڵاتێک لە سەرووی یاسا نییە و ناشبێت. بەڵام ساڵانێکە لە پرسی فەڵەستین یاسای ئەوانی سەرەوە پەیرەو دەکرێت و پێویستە ئەمە بەو شێوەیە بزانرێت".
ئەردۆغان راشیگەیاند: "لە ھەر شوێنێک و لە ھەر نێوەندێک کاتێک باسی پرسی قودس دەکرێت، بە پێداگرییەوە جەختم لەسەر خاڵێک کردووەتەوە کە دەمەوێت دووبارەی بکەمەوە: وەک موسوڵمانان پێویستە زوو زوو سەردانی قودس و مزگەوتی ئەقسا بکەین. کاتێک سەیری ئامارەکان دەکەین، دەبینین کە لەوبارەیەوە ھێشتا کەموکۆڕی زۆر جددیمان ھەیە".
سەرکۆماری تورکیا لە درێژەدا گوتیشی: "ھێشتا پرۆژە یاسایەک بە مەبەستی قەدەغەکردنی بانگی بەیانیان لە مزگەوتەکان لە پەرلەمانی ئیسرائیل چاوەڕێ دەکرێت. تەنانەت ھێنانە رۆژەڤی پرسێکی وا خۆی لەخۆیدا شەرمەزارییە. ئەوانەی لە ھەر دەرفەتێکدا ئاماژە بە ئازادی ئاین و ویژدان دەکەن، لەم پرسە بێدەنگن کە ھەروەک ئەم ھەنگاوە پەسەند دەکەن. ئینشەڵڵا رێگە بە کپکردنی دەنگی بانگ لە قودس نادەین. جارێکی دیکە پێویستە بزانرێت کە ئەگەر متمانەتان بە باوەڕتان ھەیە، بۆچی لە ئازادی باوەڕ دەترسێن؟ ئێمە دەردێکی لەو جۆرەمان نییە و متمانەمان بە باوەڕی خۆمان ھەیە. بۆیە لە ئازادی باوەڕ مەترسێن. لە ئێستادا من لێرەوە ئەوە وەبیر بەرپرسانی ئیسرائیل دەھێنمەوە کە ئەگەر متمانەتان بە باوەڕتان ھەیە، بۆچی لە دەنگی بانگی ئێمە دەترسن؟"
ئەردۆغان لەبارەی ئیسرائیلەوە گوتی: "سزا نەدانی ھەر تۆمەتبارێک، بکەرەکەی زیاتر ھاندەدات. ھۆکاری زیادبوونی تاوانەکانی ئیسرائیل لە فەڵەستین ئەمەیە. ئەگەر لە نێو یاساکانی نێودەوڵەتی لێپرسینەوە لەم تاوان، کۆکوژی و ستەمکارییانە نەکرێت، ئەوا ھەوڵەکان بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە نەزۆک دەمێنێتەوە".
سەبارەت بە چارەسەری پرسی فەڵەستین، ئەردۆغان رایگەیاند: "تاکە رێگەی چارەسەر چییە؟ دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەڵەستینە لە چوارچێوەی سنوورەکانی ١٩٦٧ کە پایتەختی قودس بێت. بۆیە پێویستە گوشارەکانی سەر ئیسرائیل زیاتر بکرێت".
سەرکۆماری تورکیا ھەر لە گوتارەکەیدا گوتیشی: "دەمەوێت ئاماژە بەوە بەکەم کە بە خۆشحاڵییەوە چاودێری پێشھاتەکانی قۆناغی ئاشتی ئەم ماوانەی دوایی دەکەم. پشتیوانیمان لە ھەوڵە دیپلۆماسییەکانی سەرۆکی فەڵەستین مەحمود عەباس کردووە و لە پشتیوانیکردنیشی بەردەوام دەبین. ھەروەھا پێویستە ھەموو لایەک ھەستیاری پێویست لەبارەی پێگەی قودس نیشان بدات".
لەبارەی پرسی گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ قودس، ئەردۆغان گوتی: "پرسی گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئیسرائیل بۆ شاری قودس پێویستە لە رۆژەڤ لابدرێت کە مشتومڕێکی تا بڵێی ھەڵەیە. لەوبارەیەوە ھۆشداری پێویستمان لەسەر ئاستی باڵا کرد و دەیکەین. رەنگە ھەندێک لایەن ئەم پرسە وەک گۆڕانکارییەکی بچووک ببین. بەڵام ھێندە بچووک نییە. ئەوانەی بەم شێوەیە بیردەکەنەوە، پێویستە بزانن کە ھاوسەنگی خاکە پیرۆزەکان چەندە ھەستیارە و نەک نووسراوێک بەڵکو گۆڕینی تەنانەت بەردێکیش لەوێدا چەندە کاریگەری گەورەی ھەیە".
ئەردۆغان سەبارەت بە دیدی سیاسی نوێی حەماس رایگەیاند: "دیدی سیاسی نوێی حەماس کە چەند رۆژێک لەمەوبەر بڵاوکرایەوە، ھەم بۆ دۆزی فەڵەستین و ھەمیش بۆ قۆناغی رێککەوتنی نێوان حەمس و فەتیح، بە ھەنگاوێکی گرنگ دەڕوانم. ئەم بەیاننامەیە زۆرێک لە مشتومڕەکانی گۆڕی. ئینشەڵڵا لەمەودوا خەباتی ماف و ئازادی فەڵەستین زیاتر پتەو دەبێت".