Muhammet Ali Kemal
07 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی نۆژەنکردنەوەی کلێسای دەمیر رایگەیاند " لە قۆناغێکی وەهادا کرانەوەیەکی لەم چەشنە، بە پەیامێکی زۆر گرنگ بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبینم".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەمیانی بەشدارییکردنی لە رێوڕەسمی کردنەوەی کڵێسای دەمیر لە دوای نۆژەنکردنەوەی، گوتارێکی پێشکەش کرد.
ئەردۆغان گوتی: "لە قۆناغێکی وەهادا کرانەوەیەکی لەم چەشنە، بە پەیامێکی زۆر گرنگ بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبینم".
سەرکۆماری تورکیا گوتیشی: "لە ماوەی ١٥ ساڵی رابردوودا لە وڵاتەکەمان و وڵاتانی بالکان، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەفریقای باکوور، باشووری ئاسیا، ئاسیای ناوەڕاست، ئاسیا و ئەورووپای رۆژهەڵات، بە پاڵپشتی تورکیا زیاتر لە پێنج هەزار شوێنەوار نۆژەنکراوەتەوە".
ئەردۆغان گوتی: "ئێمە ئازادیی پەرستش لە کڵێسای دەمیری ئیستانبوڵ و لە مزگەوتی فیلیبە مورادییە، لەیەکتر جیاناکەینەوە. ئێمە لەو بڕوایەداین کە دابینکردنی ئازادی پەرستش بۆ هەموو کەسێک کە لە هەر رەگەز و بیروباوەڕێک بێت، بەرپرسیارێتی دەوڵەتە".
سەرکۆماری تورکیا راشیگەیاند: "لە سەردەمی عوسمانییەکان لەسەر خاکی ئێستای بولگاریا ژمارەیەکی زۆر شوێنەواری مێژوویی وەک مزگەوت، خان، گەرماو، پرد و گڵکۆ بونیات نران. دەزانین کە بەرهەم و مزگەوتە مێژووییەکانی وەقفەکان لە بولگاریا پێویستیان بە نۆژەن کردنەوەیە. وەک ئەوەی لە نموونەی کڵێسای دەمیر (پێکەوە ئەنجاممان دا)، دەکرێت بۆ پاراستنی میراتی کولتووری هاوبەشمان، بەیەکەوە کار بکەین".
سەرۆکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "لەم دواییەدا سیناگۆگی گەورەی ئەدیرنە لە وڵاتماندا، کڵێسای ئایا نیکۆلا لە گۆکچەئادا، کڵێسای کاسۆلیکی ئاشووری لە ئیسکەندەرون، کڵێسای ئایا یۆرگی لە ئەدیرنەکاپی، سەرجەمیان ١٤ پەرستگان، نۆژەنکراونەتەوە. کلێسای دەمیر دوایین کارە، دوایین نمونەیە".