Yusuf Aydın Deniz,Rewa Mahmut Hasan
07 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2018
ئیستانبوڵ-AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند "ئەنجامدانی پەرستشە ئایینییەکان بە باشترین شێوە لە لایەن پەیڕەوکارانی ئایینە جیاوازەکان، پێکەوە ژیانی ئاشتییانە و ئاسوودەیی لە وڵاتەکەمان لە کارە هەرە لە پێشینەکانی حکوومەتەکەمانن کە بایەخیان پێ دەدات".
بینالی یڵدرم لەمیانی بەشداریکردنی لە رێوڕەسمی کردنەوەی کڵێسای دەمیردا گوتارێکی پێشکەش کرد.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا گوتی: "ئەوەی کە لێرە ئەنجامیدەدەین تەنها ژیاندنەوەی ئەم شوێنە مێژوویی و ئایینییە (کڵێسای دەمیر) نییە بەڵکو هاوکات لایەنی فەلسەفی و گەیاندنی پەیامی لێبوردەییە. ئومێدەوارم ئەم پەیامە ببیسترێت و بە باشی وەربگیرێت".
بینالی یڵدرم گوتیشی: "نۆژەنکردنەوەی کڵێسای دەمیر و کردنەوەی بەڕووی هاووڵاتییە کریستیانەکانماندا، جوانترین نموونەی لێبوردەیی بەرامبەر ئایینەکانە لە وڵاتەکەماندا کە لە باووباپیرانەوە بۆمان ماوەتەوە و تا ئەمڕۆش بەردەوامە".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم باسی لە ئازادی پەرستش لە تورکیا کرد و گوتی: "ئەنجامدانی پەرستشە ئایینییەکان بە باشترین شێوە لە لایەن پەیڕەوکارانی ئایینە جیاوازەکان، پێکەوە ژیانی ئاشتییانە و ئاسوودەیی لە وڵاتەکەمان لە کارە هەرە لە پێشینەکانی حکوومەتەکەمانن کە بایەخیان پێ دەدات".