Sarp Özer,1 23
07 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە – AA
لە ئاکامی ئۆپەراسیۆنی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ سەر چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە ناوچەی کانی رەش لە باکووری عێراق کە خۆیان ئامادەکردبوو بۆ هێرشکردنە سەر ناوچە سەربازییەکانی سەرسنوور، شەش تیرۆریست کوژران.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا رایگەیاند، دوای دیاریکردنی شوێنی چەکداری پەکەکە لە کانی رەش لە باکووری عێراق کە لە ئامادەکاریدابوون بۆ هێرشکردنە سەر ناوچە سەربازییەکانی سەرسنوور، فڕۆکە جەنگییەکان ئۆپەراسیۆێکی ئاسمانییان بۆ سەر ئەنجام دان.
لە ئاکامی ئۆپەراسیۆنەکەدا شەش چەکداری پەکەکە کوژران. دواتر فڕۆکەکان گەڕانەوە بنکەکانیان.