Abdullah Shukur
07 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2018
ئیغدیر - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیلو، لەبارەی ئەو دیوارە ئەمنییەی کە لە نێوان سنووری ئێران و تورکیا دروست دەکرێ، گوتی: "لەم بڕوایە دام لە دوای دروستکردنی ئەو دیوارە سنوورییە، رێوشوێنی ئەمنی توند لەبارەی رێگری لە کۆچی نایاسایی، دزەکردنی تیرۆریستان لە سنووری ئێرانەوە بۆ تورکیا و ھەروەھا پرسی قاچاخچییەتی دەکرێ".
وەزیری ناوخۆیی تورکیا، سولەیمان سۆیلو ھاوشانی فەرماندەی گشتی جەندرمە، جەنەڕاڵ عارف چەتین و فەرماندەی جەندرمەی ناوچەکە، جەنەڕاڵ گورای ئەلپار سەردانی بنکەی پۆلیسی سوباشی نێوان سنووری تورکیا و ئێران کرد و دیواری ئەمنی لە ناوچەی دیلیجوی سنووری بەسەرکردەوە.
سۆیلو لەو ناوچەیە رایگەیاند کە ئەو دیوارە ئەمنییە زۆر گرنگە. گوتی: "یەکەمین ھۆکاری ئەمە بە دڵنیاییەوە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرە. دووەمین ھۆکاری ئەمە بەرەنگاربوونەوە لە دژی دزەکردنی تیرۆریستان و ھۆکاری سێیەمیش بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایییە. ئەم دیوارە ئەمنییە کە درێژییەکەی ١٤٤ کیلۆمەترە، لە ماوەی ھەشت مانگدا سەدا ٥٠ی کۆتایھاتووە. لەم بڕوایە دام لە دوای دروستکردنی ئەو دیوارە سنوورییە، رێوشوێنی ئەمنی توند لەبارەی رێگری لە کۆچی نایاسایی، دزەکردنی تیرۆریستان لە سنووری ئێرانەوە بۆ تورکیا و ھەروەھا پرسی قاچاخچییەتی دەکرێ".
سۆیلو ئاشکراشی کرد کە ئەو دیوارە ئەمنییە لە مانگی ئاب و تەمووز کۆتایی پێ دێت. گوتیشی: "ئەمە ئاماژەیەکە بە ھێزی و پێداگری دەوڵەتەکەمانە. چونکە ماوەیەکی کەم پێش ئێستا دانیشتین و بڕیارمان لەسەر ئەمانە دا. ھاوڕێیانمان دەستبەجێ لەسەر ئەم پڕۆژەیە بڕیاریان دا. ھاوکات بە دەستبەرەکردنی سەرچاوەی پێویست بۆ ئەو پڕۆژەیە لەلایەن دەوڵەت، گشت پێویستییەکان دەستەبەر کران".