Hüseyin Yıldız,Fahrettin Gök,1 23
07 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2018
ئیدر – AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو لەبارەی دیواری ئەمنی لەسەرسنووری تورکیا-ئێران کە درێژییەکەی ١٤٤ کیلۆمەترە، زانیاری وەرگرت.
سۆیڵو دوای بەسەرکردنەوەی شارۆچکەی دۆغوبایەزید سەر بە پارێزگای ئاگری بە یاوەری فەرماندەی گشتیی جەندرمە، عارف چەتین و فەرماندەی جەندرمەی ناوچەکە، گورای ئاڵپەڕ بە فڕۆکە بەرەو سەرسنووری تورکیا-ئێران بەڕێ کەوتن.
سۆیڵو لە ناو فڕۆکەدا سەیری ئەو دیوارە ئەمنییەی سەرسنووری تورکیا-ئێرانی کرد کە درێژیەکەی ١٤٤ کیلۆمەترە، زانیاری لە لایەنە پەیوەندیدارەکان وەرگرت.
دواتر سۆیڵو بنکەی سوڵتانتۆپی لە قەدپاڵەکانی چیای ئاگری کوچوک بەسەرکردەوە کە لە ساڵی ١٩٩٣ لە ئاکامی هێرشێکی پەکەکە ١٨ سەرباز لەوێ گیانیان لەدەست دا.
دوای خوێندنی چەند ئایەتێک لە قورئان و نزاکردن لە سەر گۆڕەکانیان، سۆیڵو بەرەو سەنگەری لیوای چوار سەر سنوور لە هاریتاتەپە بەڕێ کەوت و لەبارەی ئامێری کۆبرا دوو زانیاری پێ درا.
دوای ئەوەی سۆیڵو لە لایەن لایەنە پەیوەندیدارەکان لەبارەی سیستەمی چاودێری سنوورەوە زانیاری پێدرا لەگەڵ سەربازانی لیوای چوار، نانی خوارد.