Mesut Varol
07 ئەیلوول 2023•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2023
وان - AA
لە پارێزگای وان کە درێژترین سنووری هەیە لەگەڵ ئێراندا، کارەکانی دروستکردنی ئەو دیوارە ئەمنییە درێژەی هەیە کە لەسەر هێڵی سنوور بنیات دەنرێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی قائیمقامی باشکالە کە لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتییدا بڵاویکردووەتەوە، قائیمقام و بریکاری سەرۆکی شارەوانی، موستەفا چەلیک کارەکانی دروستکردنی دیوارە ئەمنییەکەی لە ناوچەی سوڵتانچایر و گولوک لە سنووری باشکالە-ئێران بەسەر کردەوە.
سەبارەت بە ڕێکارییەکانی سەر سنوور و بنیاتنانی ئەو دیوارە ئەمنییە، چەلیک ڕایگەیاند: ''شانازی بە قارەمانەکانمانەوە دەکەین کە بەرپرسن لە هەر سانتیمەترێکی ئاسایشی سنوورمان بەتایبەتی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و کۆچبەری نایاسایی، خودا سەرکەوتووتان بکات''.