Mazın Asad
06 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2018
کرشەھیر - AA
بریکاری سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند: "لە ماوەی ١٥ ساڵدا لە ھەناردەکردن گەیشتینە دووەم بەرزترین ئاست. بە تێپەڕاندنی بەھای ١٥٧ ملیار دۆلار ھەناردەکردن، ژمارەیەکی پێوانەییمان تۆمار کرد. بۆ ساڵی ٢٠١٨ بە بەھای ١٧٠ ملیار ئامانجێکمان دیاریکرد و ئینشاڵڵا بەم ئامانجە دەگەین".
بینالی یڵدرم بەشداری کرد لە شەشەمین کۆنگرەی ئاسایی پارتەکەی لە شاری کرشەھیر و تیایدا گوتارێکی پێشکەش کرد.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا لەبارەی ھەناردەکردن گوتی: "لە ماوەی ١٥ ساڵدا لە ھەناردەکردن گەیشتینە دووەم بەرزترین ئاست. بە تێپەڕاندنی بەھای ١٥٧ ملیار دۆلار ھەناردەکردن، ژمارەیەکی پێوانەییمان تۆمار کرد. بۆ ساڵی ٢٠١٨ بە بەھای ١٧٠ ملیار ئامانجێکمان دیاریکرد و ئینشاڵڵا بەم ئامانجە دەگەین".
یڵدرم گوتیشی: "لە ٢٠١٨ بۆ پەیرەوییەکی نوێ تێپەڕ دەبین. لە بواری کشتوکاڵدا ھاوکاری گەورە بە دوو بوار پێشکەش دەکەین. یەکەمیان سوتەمەنی و ئەوی دیکەش خۆراکی ئاژەڵە. لە سوتەمەنی و خۆراکی ئاژەڵدا ھاوکارییەکی زۆر پێشکەش دەکەین".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لەبارەی پێشھاتەکانی ئێران رایگەیاند: "بەداخەوە کەسانی نیازپاک ھەن کە چاوی بڕیوەتە جوگرافیاکەمان. ئاگاداری ئەمانەین. بە تایبەتی دەمانەوێت گەلی ئێرانی برا بەرامبەر بەم پیلانانە وشیار بن. سەقامگیری و ئاسوودەیی ئێران بۆ ئێمە گرنگە. ھەرگیز پێشوازی لە دەستێوەردانی دەرەکی ناکەین بۆ تێکدانی ئاسوودەیی ئێران. بۆیە ھەرچی زووە چاوەڕێی گەڕانەوەی سەقامگیری و ئاسودەیی بۆ دراوسێکەمان دەکەین".