Sangar Hamad Azeez
06 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2018
نەوشەهیر - AA
جێگری سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم بەشداری کرد لە شەشەمین کۆنگرەی ئاسایی پارتەکەی لە شاری نەوشەهیر و تیایدا گوتارێکی پێشکەش کرد.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمریکا دەیەوێت وانەی ماف بە تورکیا بڵێتەوە، کەچی خۆی لە دۆسیەی هاکان ئاتیلا هەموو جۆرە مافێکی پێشێلکردووە و گوتی: "ئه‌و دۆسیه‌یه‌ی فهتۆچییهكان نووسیویانه و ئاماده‌یان كردووه ده‌كه‌نه‌وه و به پێی ئه‌وه تۆمه‌تنامه ئاماده ده‌كه‌ن. له كۆتاییشدا به ئه‌ندامانی دادگا ده‌ڵێن 'ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌یه‌كی به‌رجه‌سته‌ش نه‌بێت ئێوه تۆمه‌ته‌كه مهكشێننهوه، پێویست به به‌ڵگه‌یه‌ك ناكات، ئێوه ده‌توانن به‌رده‌وامبن له‌سه‌ر تۆمه‌تبار كردنه‌كه'. ناوی ئه‌وه‌ش ده‌بێته 'دادگای سه‌ربه‌خۆ'. ئه‌وانه‌ی هه‌وڵده‌ده‌ن وانه‌ی ئێمه دابده‌ن یاسایان له‌و دۆسیه‌یه‌دا كوشتووه".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم زیاتر گوتی: "هەوڵ دەدەن لە رێگەی هاکان ئاتیلاوە تورکیا مەحکوم بکەن. کێ ئەمە دەکات، ئەو دادوەر و پارێزەرانەی قۆڵیان لە قۆڵی فەتۆچیەکاندایە".