Abdullah Abdulmanaf Shukur
21 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 25 ئادار 2022
ھەولێر - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند،" ٢١ی ئادار یەکەم رۆژی جەژنی نەورۆزە. بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە گەلەکەم دەکەم. بۆنەی نەورۆز کە بۆ ھەزاران ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، ھەر وەک چۆن لەلای زۆرێک لە گەلانی جیھان یاد دەکرێتەوە، بە ھێمای ھاتنی بەھار دەدەنرێت".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "پیرۆزبایی نەورۆز کە موژدەی زیندبوونەوەی سرووشت و ھاتنی بەھارە، لە گەلەکەمان و گشت ھاوڕێیانی جوگرافیای نێو دڵمان پیرۆز دەکەم".
ھاوکات سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی بەشداریکردنی لە چالاکیی "دوانگەی مێتاڤێرس" کە لە لایەن سەرۆکایەتی تەکنەلۆجیای پەیوەندی و زانیاریی ئاک پارتی لە ATO Congresium بەڕێوەچوو، گوتارێکی پێشکەش کرد و تیایدا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزی لە گەلانی جیھان کرد.
ئەردۆغان لەیادی ٢١ی ئادار جەژنی نەورۆز گوتی: "٢١ی ئادار یەکەم رۆژی جەژنی نەورۆزە. بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە گەلەکەم دەکەم. بۆنەی نەورۆز کە بۆ ھەزاران ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، ھەر وەک چۆن لە زۆرێک لە گەلانی جیھان یاد دەکرێتەوە، بە ھێمای ھاتنی بەھار دەدەنرێت بە لای گەلی تورکیشەوە کە خاوەن کولتوورێکی دەوڵەمەندە، بە رۆژێکی گرینگی ساڵ دادەنرێت. لێرەوە پیرۆزبایی نەورۆز لە گەلی تورک و گشت گەلانی جیھان دەکەم".
سەرکۆماری تورکیا دوای ناردنی پەیامی پیرۆزبایی خۆی بەبۆنەی نەورۆزەوە، ئاماژەوەی بەوەدا کە ئەمرۆ وشەی نەورۆز کە بە واتای "رۆژی نوێ" دێت دەکەنە درووشمی رۆژی نوێی جیھانی تەکنەلۆجیا و لاپەڕەیەکی تازە لە بواری تەکنەلۆجیا و زانست ھەڵدەدەنەوە.