Necat Hazar
22 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2022
وان - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ سەر ماڵێک لە پارێزگای وان، ٢٨ کۆچبەری نایاسایی بە رەگەز ئەفغانی دەستگیرکران، هەروەها کەسێک کە کاری کۆچەکەی بۆ رێکخستبوون دەستگیرکرا.
هۆبەی دەروازە سنوورییەکان و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچییهتیكردن بە کۆچبەران لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای وان لەگەڵ پۆلیسی هێزی تایبەت، لەسەر زانیاریەکی هەواڵگریی ئۆپەراسیۆنیان کردە سەر ماڵێک لە ناوچەی حاجی بەکر.
لەو ئۆپەراسیۆنەدا ٢٨ کەسی بەرەگەز ئەفغانی دەستگیرکران کە دەرکەوت بە رێگەی نایاسایی چوونەتە تورکیاوە، رێکخەرێکی کۆچی ئەو ئەفغانیانەش دەستگیرکرا.
کۆچبەرە دەستگیرکراوەکان گواسترانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی دەروازە سنوورییەکان و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچییهتیكردن بە کۆچبەران.