Murat Kaya
28 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2016
ئیستانبوڵ - AA
بڕیاری دەستبەسەرکردن بۆ بەناو لێپرسراوی ئیستانبوڵ کە سەر بەیەکەی بەرگریی لەخۆکردنی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/کەجەکەیە، بەناوی مەزڵوم دەرکرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، رۆژی 11ی تەمووزی 2016 دەورووبەری کاتژمێر 22:00، کەسێک پەیوەندیی بە بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ئیستانبوڵ کردووە و کە ناسنامەی خۆی ئاشکرانەکردووە و زانیاریی هەواڵگریی داوەتە بەڕێوەبەرایەتییەکە.
ئەو کەسەی کە زانیارییەکانی داوە ئاماژەی بەوەکردووە، لەماوەی 10 رۆژدا لەلایەن کەسانێکەوە کە سەر بەرێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/کەجەکەن، هێرش دەکرێتە سەر کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی بەرپرسە باڵا سەربازییەکانی شارۆچکەی چۆرلو، یاخود لە رێگەی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش دەکرێتە سەر بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی پۆلیسی هاتوچۆ یان ئەو خانووانەی کە پۆلیس و سەربازەکانی لێدەمێننەوە. لەبەرامبەر ئەمەشدا هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەکارەکانیان کرد.
ئاماژە بەوەشکراوە دوای دیاریکردنی ناسنامەکەی، دەرکەوتووە ئەو کەسە ناوی مەزڵوم - ە و لەهەریەک لە ئاگری، شرنەخ، دیاربەکر و ماردین چالاکیی ئەنجامداوە، ئەوەش زانراوە کە مەزڵوم چـ. لەماڵی گومانلێکراوێکی دیکە لەناوچەی ئەسەنیورتی ئیستانبوڵ ماونەتەوە. دوای لێکۆڵینەوە و چاودێریی کردنی لەناوچەی کوچوکچەکمەجە دەستگیرکراوە لەکاتێکدا چاودێریی پاسێکی کردووە کە کارمەندانی ئاسایشی گواستووەتەوە.
لەکاتی دەستگیرکردنیدا، گومانلێکراوەکە چەکدار بووە و بەرگریی کردووە، ناسنامەیەکی ساختەشی بەناوی فەرهاد دوراک پێگیراوە، هەروەها کاغەزێکی پێبووە کە ئەدرەسێکی لەسەربووە و پەیوەندیی بەکاری رێکخراوەییەوە هەبووە.
کەسەکە لەلایەن دادگای نۆیەمی ئێشکگری تاوانەکانەوە لە ئیستانبوڵ بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ دەرکرا.