Fatih Çağlar Demirbaş
29 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 07 تەمووز 2018
ئیستانبوڵ - AA
فێستیڤاڵی ئۆتۆمبێله كلاسیكه‌كان له ئیستانبوڵ، هه‌وادارانی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كۆكرده‌وه.
ئه‌م فێستیڤاڵه كه یه‌كه‌مجاره له پێشانگای تویاپی ئیستانبوڵ به‌ڕێوه‌بچێت، له‌ده‌ستپێكیدا سكرتێری گشتیی فیدراسیۆنی ئۆتۆمبێله ئه‌نتیكه‌كانی توركیا ئیلكه‌ر تایاڵی رایگه‌یاند، خاڵی هاوبه‌شی هه‌موو ئه‌وانه‌ی له چالاكییه‌كه‌دا به‌شدارن، ئۆتۆمبێله.
تایاڵی گوتی: "ئۆتۆمبێله كلاسیكه‌كان رێڕه‌وێكیان هه‌یه له 1886ه‌وه ده‌ستپێده‌كات تا 1980. هاوكات له فێستیڤاڵه‌كه‌دا به‌ره‌وپێشچوونی پیشه‌سازیی ئۆتۆمبێلیش ده‌بینرێت. به‌و ئۆتۆمبێله كلاسیكانه‌ی كه له سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه به‌شدارییان كردووه، یه‌كه‌م فێستیڤاڵی ئۆتۆمبێلی كلاسیكی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجامده‌ده‌ین".
فێستیڤاڵه‌كه كه بڕیاره سێ رۆژ به‌رده‌وامبێت، 500 ئۆتۆمبێلی كلاسیك تیادا نمایش کراوە.