Taha Erham Keleş, Fatih Çağlar Demirbaş, Mücahit Türetken
01 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 01 ئەیلوول 2021
ئیستانبوڵ- AA
تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری ناوچه‌ی پیشه‌سازیی ئیكیتهللی له ناوچه‌ی باشاكشههیر ده‌ده‌ن.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی دهستكهوتوون، له كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌م هێنانی كۆڵۆنیا و پاكژكه‌ره‌وه له ناوچه‌ی پیشه‌سازیی ئیكیتهللی، ئاگر كه‌وتووه‌ته‌وه.
به هۆی ئه‌وه‌ش كه له ماوه‌یه‌كی كورتدا ئاگره‌كه ته‌شه‌نه‌ی كردووه بۆ باڵه‌خانه‌كانی ده‌ورووبه‌ر، ژماره‌یه‌كی زۆر له تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كراون.
تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه له هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌دان و ناوه ناوه ته‌قینه‌وه له نێو كارگه‌كه‌دا رووده‌دات.
هاوكات به‌هۆی تونده‌باوه، ئاگره‌كه زیاتر ته‌شه‌نه ده‌كات و له‌و نێوه‌نده‌دا ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل سووتاون.