Muhammed Nuri Erdoğan
31 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2021
ئەنقەرە - AA
بوومەلەرزەیەک بەگوڕی پێنج پلە لەسەر پێوەری رێختەر، شارۆچکەی ئاڵتنتاش سەربە پارێزگای کوتاهیا رۆژئاوای تورکیای هەژاند.
سهرۆكایهتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاو (AFAD) لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆی دەربارەی بوومەلەرزەکە زانیاری بڵاوکردوەتەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو کە بوومەلەرزەکە لە کاتژمێر ١٤:٠٤ و لە قوڵایی ٧،١٦ کیلۆمەتر روویداوە.
هەروەها ئاماژە بەوەش دراوە کە هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو لە دوای بوومەلەرزەکە تۆمار نەکراوە.