Sidar Can Eren
31 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 01 ئەیلوول 2021
دێرسم - AA
هەوڵەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو ئاگرە بەردەوامن کە لە دارستانی باخی گشتیی دۆڵی مونزور لە قەزای ئۆڤاجک سەربە پارێزگای دێرسم کەوتووەتەوە.
سەختی ناوچەکە هەوڵی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و کەسانی خۆبەخشی قورستر کردووە.
پارێزگاری دێرسم، مەهمەت عەلی ئۆزکان بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە رەوشی ناوچەکە، سەردانی شارۆچکەی ئۆڤاجک-ی کرد و لە میانی لێدوانێکیشیدا بۆ رۆژنامەنووسان، ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە دوێنێ ئاگری دارستانەکانی قەزای هۆزات کۆنترۆڵ کراوە.
مەهمەت عەلی ئۆزکان گوتی: "دوای ئەوەی تیمەکانمان لە زەوی و ئاسمانەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، ئاگرەکەی دۆڵی مونزور-یان کۆنترۆڵ کرد، بەڵام لە نزیک کاتژمێر ١٠:٠٠دا بەهۆی رەشەبای بەهێزەوە دووبارە ئاگرەکە تەشەنەی کردەوە".
لە لایەکی دیکەشەوە پارێزگای دێرسم لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە هەوڵی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگری دارستانەکان بە هاوکاری کەسانی خۆبەخش بەردەوامە.