Sidar Can Eren
25 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2021
دێرسم - AA
لە میانەی ئۆپەراسیۆنێکدا لە شارۆچکەی پولومور-ی سەر بە پارێزگای دێرسم، حەشارگەیەکی پێنج ژووری تیرۆرستان خاپوور کرا.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پارێزگای دێرسم، تیمەکانی جەندرمەی شارەکە لە میانەی ئۆپەراسیۆنی ئەرەن-٧ مەرجان مونزوور، لە شارۆچکەی پولومور ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر تیرۆرستان ئەنجامداوە.
هیزەکان، لە میانی پشکنینی زەوییەکانی دەرەوەی شارۆچکەکە حەشارگەیەکی پێنج ژوورییان دۆزیوەتەوە کە لەلایەن تیرۆریستانەوە بەکارهێندراوە و لەناویدا دەست بەسەر بڕێک چەک و تەقەمەنی و پێداویستی ژیاندا گیراوە.
دواتریش تیمەکانی جەندرمە حەشارگەکەیان خاپوور کردوە.