Sidar Can Eren
25 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 27 مای,س 2021
دێرسم - AA
دەریاچەی بەفراوەکانی دۆڵی مەرجان لە شارۆچکەی ئۆڤاجک سەربە پارێزگای دێرسم کە بەهۆی توانەوەی بەشێکی بەفری چیاکانەوە دروستبوون، دیمەنێکی دڵڕفێنیان هەیە و بوونەتە جێگای سەرنجی گەشتیاران.
شارۆچکەی ئۆڤاجک کە هەزار و ٥٠٠ مەتر لە ئاستی رووی دەریا بەرزە و لەنێوان چیاکانی مونزوور و مەرجان هەڵکەوتووە، خاوەنی دیمەنێکی سروشتی سەرنجڕاکێش و میراتێکی کولتووری دەوڵەمەندە، ئەمەش وای کردووە لە هەموو وەرزەکانی ساڵدا گەشتیاران رووی تێبکەن.
لەئێستاشدا بەهۆی توانەوەی بەفری چیاکانەوە لەناو دۆڵی مەرجان چەند دەریاچەیەکی بەفراو دروستبوون کە بەلای گەشتیارانەوە جوانترین و سەرنجڕاکێشترین دیمەنی ناوچەکەیان هەیە و رۆژانە خەڵکی لەڕێی گرووپە گەشتیارییەکانەوە یاخود بە ئۆتۆمبێلی خۆیان بۆ گەشت و سەیران دێنە ئۆڤاجک و دۆڵی مەرجان.
دەریاچەی بەفراوەکانی دێرسم دیمەنێکی دڵڕفێنیان هەیە