Sidar Can Eren
26 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 28 مای,س 2021
دێرسم - AA
پارکی نیشتمانیی دۆڵی مونزور لە پارێزگای دێرسم کە یەکێکە لە گەورەترین پارکە نیشتمانییەکانی تورکیا و لەگەڵ بوونی دۆڵەکانی پولومور، تاغڵار، مەرجان و هاواچۆر تیایدا، لە زستاندا بە دیمەنی سپی و لە هاوینیشدا بە دیمەنی سەوزایی بووەتە جێی سەرنجی گەشتیاران.
پارکی نیشتمانیی دۆڵی مونزور کە لەسەر رووبەری نزیکەی ٤٢ هەزار هێکتاری زەوی شارکە دروستکراوە، بوونی سەرچاوەکانی ئاو، تاڤگە و جۆرەکانی رووەک چوار وەرزەی ساڵ جوانییەکی نایابی هەیە.
پارکەکە کە ساڵانە میوانداری گەشتیارانی ناوخۆیی و دەرەکی دەکات، بەپێی ئامارەکان هەزار و ٥١٨ جۆر رووەکی تێدایە.
هەروەها لە پارکەکەدا جۆرەها باڵندە، ماسی و خشۆک دەژین، بەتایبەتی لەنێوان مانگەکانی ئایار و ئابدا جۆرەها گیانداری کێوی وەک؛ بزنە کێوی، ورچ، پشیلەی کێوی، رێوی، گورگ، بەراز و سمۆرەی تیادا بەدیدەکرێت.
بەگوێرەی تۆمارەکان لە پارکەکەدا، ١٢١ جۆر پەپوولە هەیە و لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهار پارکەکە دەبێتە شوێنێک کە فۆتۆگرافەران زۆر سەردانی دەکەن بۆ تۆمارکردنی دیمەنە نایابەکانی.