Hüseyin Yıldız
15 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2022
ئیدر - AA
باخەکانی ئیرەم لە پارێزگای ئیدر رۆژهەڵاتی تورکیا، جوانییەکی ناوازەیان هەیە لە وەرزی پاییزدا.
ئەم باخانە کە دەکەونە دامێنی چیای ئاگری لە قەزای مەلەکلیی سەربە پارێزگای ئیدر، درەختی جیاوازی میوەیان تیادایە.
هەرچەندە دامێنی چیای ئاگری یەکێکە لە وشکترین ناوچەکانی تورکیا، بەڵام بوونی ئەم باخانە لەو ناوچەیەدا دیمەنێکی ناوازە و دڵڕفێنی هەیە.
بەتایبەت لەئێستادا کە وەرزی پاییزە، رەنگەکانی وەرزی خەزان بەرگی ئاڵوواڵایان کردووەتە بەری باخەکانی ئیرەم، ستافی ئاژانسی ئانادۆڵو لە ئاسمانەوە و لەڕێی ئامێری درۆنەوە وێنەی ئەو دیمەنانەی تۆمار کرد.