Ömer Yasin Ergin
02 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 02 حوزەیران 2021
دیاربەکر - AA
لە گوندەواری شارۆچکەی لیجە لە دیاربەکر، فەرماندەیی جەندرمە، بە پاڵپشتی هێزی ئاسمانیی، ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر-تیرۆری دەستپێکرد.
تیمەکانی سەربە فەرماندەیی جەندرمەی پارێزگاکە لە وشکانیی و ئاسمانەوە دەستیان کرد بە ئۆپەراسیۆنی شەهیدی جەندرمە، مەهمەت چەلیک دژبە ماددەی هۆشبەر و تیرۆر.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا هەڵمەت کرایە سەر ١١٥ شوێن کە لە ئەنجامی کارێکی چڕوپڕ و هەستیار لە گوندەواری شارۆچکەی لیجە دۆزرابوونەوە.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ٨٧ تیم کە لە هێزی تایبەتی جەندرمە، کۆماندۆی جەندرمە و ئاسایشی پارێزان پێکهاتوون بەشدارن و سەگی راهێنراو بۆ دۆزینەوەی ماددەی هۆشبەریش بەشداری پێکراوە.
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا، تا ئێستا نزیکەی ٢،٥ ملیۆن رەگی شەدانە دۆزراوەتەوە و لەناوبراون، هەروەها هەڵمەت بۆ دەستگیرکردنی ٢٦ گومانلێکراوی داواکراو بەڕێوەدەچێت.