Mehmet Şah Yılmaz
02 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 02 حوزەیران 2021
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، کاردانەوەی نیشاندا بەرامبەر چالاکییەکانی ئیسرائیل لەبارەی بنیاتنانی یەکە نیشتەجێبوونە نایاساییەکان.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە زانیاری هەیە لەبارەی ئەوەی بەرپرسانی ئیسرائیل رێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی ٣٥٠ یەکەی نیشتەجێبوونی نایاساییان رێکخستووە لە بەیت ئەل یەهودی لە نزیک شاری رامەڵڵا لە کەناری خۆرئاوای داگیرکراو.
هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لە کاتێکدا ئەو ئازارانەی لە کەرتی غەززە روویدا هێشتا نوێن، درێژەدان بەو جۆرە هاندانانە نیشانی دەدات کە بەرپرسانی ئیسرائیل هیچ وانەیەکیان لە رووداوەکان وەرنەگرتووە و هاتووە:
''ئەو پەیڕەوە نایاساییانەی ئیسرائیل رەت دەکەینەوە. جارێکی دیکە جەخت لەسەر گرنگیی بەرپرسیارکردنی ئیسرائیل دەکەینەوە بەهۆی ئەو سیاسەت و پەیڕەوانەی کە یاسای نێودەوڵەتی پێشێل دەکەن''.