Cankut Taşdan
09 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 09 ئادار 2022
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ئەرەن زستان-٣٠ی لە پارێزگای هەکاری بە بەشداری ٥٧١ کارمەندی هێزە ئەمنییەکان راگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکە بەناوی شەهیدی جەندرمە، مەهمەت سانجار ناونراوە.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە به ئامانجی دهركردنی تهواوهتی رێکخراوی تیرۆریستیی پهكهكه له رۆژهڤی وڵات و له چالاكی خستنی ئهو چەکدارانەی مهزهنده دهكرێت له ناوچهكه بن، ئۆپەراسیۆنی ئەرەن زستان-٣٠ (هەکاری-کاڤاکلی) شەهیدی جەندرمە، مەهمەت سانجار دەستی پێ کردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها باس لەوە کراوە کە ئۆپەراسیۆنەکە بە بەشداری ٥٧١ کارمەندی هێزە ئەمنییەکان ئەنجام دەدرێت کە بەسەر ٤١ تیمدا دابەش کراون و پێکهاتوون لە جەندرمەی کۆماندۆ، هێزی تایبەتی جەندرمە و پارێزەرانی ئاسایش.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە ''ئۆپەراسیۆنەکانی 'ئەرەن زستان' کە بە ئامانجی ریشەکێشکردنی تیرۆریستانی پەکەکە لە ناوخۆی وڵات دەستیان پێ کردووە، پێداگرانە و بە پشتیوانی گەل بەردەوامن''.