Haydar Toprakçı
09 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 09 ئادار 2022
ئیزمیر - AA
لە کەناراوەکانی قەزای چەشمە سەربە پارێزگای ئیزمیر خۆرئاوای توركیا، ١٥ کۆچبەری نایاسایی کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی یۆنانەوە بەزۆر نێردرابوونەوە سنوورە ئاوییەکانی تورکیا، رزگارکران.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکان، تیمەکانیان لە بوونی گرووپێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی قەزای چەشمە ئاگادار کراونەتەوە، ئەوانیش تیمەکانیان رەوانەی ناوچەکان کردووە.
لە هەڵمەتەکەدا، تیمەکان ١٥ کۆچبەریان رزگارکرد کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی یۆنانەوە بەزۆر رەوانەی سنوورە ئاوییەکانی تورکیا کراونەتەوە.
دوای کۆتایی هاتنی رێکارە یاساییەکان، کۆچبەرە رزگارکراوەکان رادەستی بەڕێوبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی پارێزگای ئیزمیر کران.