Emre Karaca
09 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 09 ئادار 2022
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی ئیسرائیل، ئیسحاق هێرزۆگ بە سەردانێکی فەرمی بۆ تورکیا گەیشتە ئەنقەرە.
ئەو فڕۆکەیەکی کە سەرۆکی ئیسرائیل و شاندی یاوەری هەڵگرتبوو لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا نیشتەوە.
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراهیم کاڵن و ژمارەیەک بەرپرسێکی دیکە باڵا لە فڕۆکەخانە پێشوازییان لە هێرزۆگ و شاندی یاوەری کرد.
سەردانەکەی سەرۆکی ئیسرائیل بۆ تورکیا کە دوو رۆژ دەخایەنێت لە ئانتکابیر دەست پێ دەکات، دواتر خۆی و شاندی یاوەری لە کۆشکی کۆماریی لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆدەبێتەوە.
دوا بەدوای کۆبوونەی شاندی هەردوو لا، بڕیار وایە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەش لە کۆشکی کۆماریی ساز بکرێت.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیاوە بڵاو کراوەتەوە ئاماژە بەوە کراوە لە میانی کۆبوونەوەکاندا کە لە نۆ و ١٠ی ئادار بەڕێوەدەچن چاو بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان دەخشێنردرێتەوە.
هەروەها بەگوێرەی راگەیەندراوێکی حکوومەتی ئیسرائیل لە کۆبوونەوەکاندا چاوەڕوان دەکرێت پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و کاری پێکەوەیی لە چەند بوارێکی جیاجیادا تاوتوێ بکرێت.
هێرزۆگ دوا بەدوای کۆبوونەوەکان بەشداری لە ئێوارەخوانێک دەکات لە کۆشکی کۆماریی و دواتر بەرەو ئیستانبوڵ بەڕێ دەکەوێت.
بڕیاریش وایە سەرکۆمار هێرزۆگ سبەی لە ئیستانبوڵ چاوی بە پیاوانی ئایینی جوولەکە بکەوێت و لەگەڵیان کۆببێتەوە.