Özcan Yıldırım,Rewa Mahmood Hasan
08 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 08 تەمووز 2019
ئەنقەرە - AA
لە باکووری عێراق و لە ناوچەی گارە و زاب بە هەماهەنگی لەگەڵ ئۆپەراسیۆنی چنگدا، ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی ئەنجامدرا و چوار تیرۆریست لە چالاکی خران.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە کە لە ناوچەی گارە و زاب باکووری عێراق بە هەماهەنگی ئۆپەراسیۆنی چنگدا، چەند ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانییان ئەنجامداوە.
لە ئۆپەراسیۆنەکاندا ژمارەیەک خاڵ، پەناگە، حەشارگەی رێکخراوی تیرۆریستی جوداخوازی پەکەکە کراونەتە ئامانج و چوار تیرۆریستیش لە چالاکی خراون.