Necmettin Karaca,Ramal Abdullah Mahmood
07 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2019
وان – AA
دوای دانانی گه‌را له ئاوه شیرینه‌كانی رووباره‌كاندا له وه‌رزی زاوزێكردندا، هه‌زاران ماسی سه‌ر باریك گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ریاچه‌ی وان كه شوێنی ژیانی خۆیانه.
ماسی-یه سه‌ر باریكه‌كانی ده‌ریاچه‌ی وان گه‌شته‌كه‌یان كۆتایی هات كه به مه‌به‌ستی به‌رده‌وامیدان به ره‌چه‌ڵه‌كیان له ١٥ی نیسانه‌وه ده‌ستیان كردبوو بۆ چوونه ناو ئاوی شیرینی رووباره‌كان و گه‌را دانان له‌وێ.
به هۆی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی ئه‌منی چڕ‌وپڕ بۆ پاراستنی زاوزێی ماسییه‌كان راوكردنی ماسی له ١٥ی نیسانه‌وه تاكو ١٥ی تهمووز قه‌ده‌غه‌كرا. ماسیگرانی وانیش به جۆش و خرۆشه‌وه ده‌ستیان داوه‌ته‌وه راوه ماسی و دانانه‌وه‌ی تۆڕه‌كانیان.