Necmettin Karaca,Rewa Mahmood Hasan
27 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 28 مای,س 2019
وان - AA
نۆهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کولتووری و هونەریی کۆچی سەرباریکەکان (ماسی لە جۆری ئینجی کەفالی) کە لە شارۆچکەی ئەرجیش سەربە وان بەڕێوەدەچوو، کۆتایی هات.
لە چوارچێوەی فێستیڤاڵەکەدا ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی لە نزیک چەمی دەلی لە شارۆچکەی ئەرجیش گردبوونەوە کە تیایدا تەماشای کۆچی ماسی جۆری سەرباریک-یان دەکرد کە هەموو ساڵێک لە وەرزی زاوزێدا لە دەریاچەی وانەوە بەرەو ئاوە سازگارەکان و بەپێچەوانەی ئاراستەوە ئەنجامی دەدەن، بۆ دۆزینەوەی شوێنی گونجاوی زاوزوێ کە هەموو ساڵێک لە ١٥ی نیسان تا ١٥ی تەمووز دەخایەنێت.