Behçet Alkan,Ramal Abdullah Mahmood
28 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2019
نێڤشه‌هیر – AA
هاتنی هه‌زار ژنی چینی به جلوبه‌رگی كولتوورییه‌وه بۆ ناوچه‌ی گه‌شتیاری كهپادۆكیای پارێزگای نێڤشه‌هیر و گه‌شتكردنیان به ناو مێزه بیابانییه‌كان دیمه‌نێكی ره‌نگاوڕه‌نگی به ناوچه‌كه به‌خشی.
به هۆی سه‌ركه‌وتنیان له كاره‌كانیان كۆمپانیایه‌كی ئارایشتی چینی گه‌شتی بۆ هه‌زار ژن له كهپادۆكیا رێكخست.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و ژنانه له رێگای فڕۆكه‌وه ده‌گه‌نه ئیستانبوڵ به ٢٠ پاس روو ده‌كه‌نه ناوچه گه‌شتیاری و مێژووییه‌كانی كهپادۆكیا.
هه‌زار ژن كه له ده‌روازه‌ی دۆڵی كڵچڵار له شارۆچكه‌ی گۆره‌مه به جلوبه‌رگی كولتووری سووره‌وه له پاسه‌كان دابه‌زین دیمه‌نێكی سه‌رنجڕاكێشیان به ناوچه‌كه به‌خشی.
ژنان كه به‌نێو مێزه بیابانییه‌كان و تاوێره سروشتییه‌كانه‌وه ده‌سوڕانه‌وه، دواتر له‌گه‌ڵ ئه‌و پانكارته چینیه‌ی به‌ده‌ستیانه‌وه گرتبوو وێنه‌یه‌كی به‌كۆمه‌ڵیان گرت.